فەرهاد تاریمورادی دەستبەسەر کرا

هەنگاو: یەکێک لەو کەسانەی کە لە کاتی خۆپێشاندانی خەڵکی شاری سنە بۆ شەرمەزارکردنی لەشکەر کێشی تورکیا بۆ ڕۆژئاوای کوردستان دەستبەسەر و

١٥ ڕەزبەر ٢٧٢٠، ١٦:٥٨

 

هەنگاو: یەکێک لەو کەسانەی کە لە کاتی خۆپێشاندانی خەڵکی شاری سنە بۆ شەرمەزارکردنی لەشکەر کێشی تورکیا بۆ ڕۆژئاوای کوردستان دەستبەسەر و حوکمی بەندکران و لێدانی قامچی بەسەردا سەپابوو، بە مەبەستی جێبەجێ کردنی حوکمەکەی دەستبەسەر کراوە.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ڕۆژی پێنجشەممە ١٠ی ڕەزبەری ٢٧٢٠ (١ی ئۆکتۆبری ٢٠٢٠)، فەرهاد تاریمورادی، هاووڵاتیی خەڵکی سنە کە پاییزی ڕابردوو لە کاتی خۆپێشاندانی خەڵکی ئەو شارە بە مەبەستی شەرمەزار کردنی لەشکەر کیشی تورکیا بۆ سەر ڕۆژئاوای کوردستان دەستبەسەر و حوکمی بەندکران و لێدانی قامچی بە سەردا سەپابوو، بە مەبەستی جێبەجێ کردنی حوکمەکەی دەستبەسەر و ڕەوانەی بەندیخانەی ناوەندیی سنە کراوو.


فەرهاد تاریمورادی خوێندکاری کارناسی باڵای جوغرافیای سیاسی زانکۆی پەیامی نووری شاری سنەیە کە مانگی ڕەشەممەی ساڵی ڕابردوو (مارسی ٢٠٢٠) لەلایەن دادگای تاوانەکانی ٢ی شاری سنە بە تۆمەتی ”تێکدانی ئاسایشی گشتی لەرێگای بەشداری لە کۆبوونەوەی نایاسایی“ حوکمی یەک ساڵ بەندکران و لێدانی ٧٤ قامچی بەسەردا سەپا.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار بڕیارە کە لە ماوەی ڕۆژانی داهاتوودا حوکمی لێدانی ٧٤ قامچی ناوبراو جێبەجێ بکرێت.

فەرهاد تاریمورادی مانگی ڕەزبەری ساڵی ٢٧١٩ لەگەڵ ٧ هاووڵاتیی دیکە لە شاری سنە دوای بەڕێوەچوونی کۆبوونەوەیەکی ناڕەزایەتی کە تێدا لەشکەرکیشی تورکیا بۆ سەر ڕۆژئاوای کوردستان شەرمەزار کرابوو، دەستبەسەر و ئەو ٨ کەسە کۆتایی مانگی ڕەشەممەی پار دادگایی کران.

جێگای ئامەژەیە کە مانگی گەلاوێژی ئەمساڵ حوکمی لێدانی ٧٤ قامچی فواد عینایەتی یەکێکی دیکە لە تۆمەتبارانی ئەو دۆسیەیە جێبەجێ کرا.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە