فەرهەنگ عەیوەزی چالاکی ژینگەپارێزی خەڵکی تەنگیسەر دەستبەسەر کرا

هەنگاو: هێزە ئەمنییەکان لە شاری سنە، بەرەبەیانی ئەمڕۆ هەڵیانکوتاوەتە سەر ماڵی چالاکێکی ژینگەپارێزی خەڵکی گوندی تەنگیسەر و دەستبەسەریان کردووە.

٢١ سەرماوەز ٢٧٢١، ٠٢:٠٦

 

هەنگاو: هێزە ئەمنییەکان لە شاری سنە، بەرەبەیانی ئەمڕۆ هەڵیانکوتاوەتە سەر ماڵی چالاکێکی ژینگەپارێزی خەڵکی گوندی تەنگیسەر و دەستبەسەریان کردووە.

بە گوێرەی هەواڵی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، کاتژمێر ٢ی بەرەبەیانی ئەمڕۆ یەکشەممە ٢١ی سەرماوەزی ٢٧٢١ ( ١٢ی دێسامبری ٢٠٢١)، فەرهەنگ عەیوەزی تەمەن ٣٠ ساڵ و خەڵکی گوندی تەنگیسەر لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی سنەوە دەستبەسەر کراوە.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعات بە بێ نیشاندانی هیچ بەڵگەیەکی دادوەری هەڵیانکوتاوەتە سەر ماڵی ئەم چالاکە مەدەنی و ژینگەپارێزه و دەستبەسەریان کردووە.

تا کاتی نووسینەوەی ئەم هەواڵە هیچ زانیارییەک لەسەر هۆکاری دەستبەسەرکران و ئەو تۆمەتانەی دراوەتە پاڵ فەرەهنگ عەیوەزی و هەروەها شوێنی ڕاگیرانی ناوبراو لەبەردەست دانیە.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە