فەریاد عەبدی هێشتا لە دەستبەسەرگەی ئیتلاعاتی سنە ڕاگیراوە

هەنگاو: یەکێک لە چالاکانی مەدەنی خەڵکی کامێران کە هاوکات ئەندامی لقی کوردستانی حیزبی وەحدەتی میللی بووە، پاش سێ حەفتە دەستبەسەر کر

٣١ گەلاوێژ ٢٧٢٠، ١١:٣٣

 

هەنگاو: یەکێک لە چالاکانی مەدەنی خەڵکی کامێران کە هاوکات ئەندامی لقی کوردستانی حیزبی وەحدەتی میللی بووە، پاش سێ حەفتە دەستبەسەر کران لە مافی دەستپێڕاگەیشتن بە پارێزەر بێبەش کراوە.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، فەریاد عەبدی کە نزیکەی سێ حەفتە پێش لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی کامێران دەستبەسەر کراوە، هێشتا لەگەل بنەماڵەکەی چاوپێکەوتنی نەبووە و لە مافی هەبوونی پارێزەر بێبەش کراوە.

یەکێک لە نزیکانی بنەماڵەی عەبدی لەوبارەوە بە هەنگاوی ڕاگەیاند کە، هەوڵی بەردەوامی بنەماڵەکەی بۆ چاوپێکەوتن لەگەڵ فەریاد عەبدی هەتا ئێستا بێ ئاکام ماوەتەوە.

فەریاد عەبدی ڕۆژی چوارشەممە ٨ی گەلاوێژی ٢٧٢٠ (٢٩ی ژوییەی ٢٠٢٠) لە لایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی کامێران لە ناو پەرتووک فرۆشیەکی خۆی (پەرتووک فرۆشی دانشمەند) دەستبەسەر کرا.

ئەو هاووڵاتییە کوردە ١٤ ساڵ پێش ئێستاش بە تۆمەتی هاوکاری لەگەڵ پارتی ژیانی ئازادی کوردستان (پژاک) بۆ ماوەی ٢٠ مانگ بەندکرابوو.

 


 


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە