قادر محەمەدزاده بەندکراوی سیاسی کورد دوای ٤٠ ڕۆژ کۆتایی بە مانگرتنەکەی هێنا

هەنگاو: قادر محەمەدزاده بەندکراوی سیاسی کورد کە ١٦ ساڵە بێ هەبوونی مافی مرەخەسی بەندکراوە، دوای ٤٠ ڕۆژ و لە سەر داوای

١٧ خەرمانان ٢٧٢١، ٠٩:٥٩

 

هەنگاو: قادر محەمەدزاده بەندکراوی سیاسی کورد کە ١٦ ساڵە بێ هەبوونی مافی مرەخەسی بەندکراوە، دوای ٤٠ ڕۆژ و لە سەر داوای بەرپرسانی بەندیخانە کۆتایی بە مانگرتنەکەی هێنا.

بەگوێرەی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، قادر محەمەدزاده، بەندکراوی سیاسی خەڵکی بۆکان کە ئێستا سەرقاڵی تێپەڕاندنی شازدەهەمین ساڵی سزای بەندکرانەکەی خۆیەتی لە بەندیخانەی ناوەندیی یەزد، دوای ٤٠ ڕۆژ مانگرتن لە خواردن و لە سەر داوای بەرپرسی بەندیخانە و ژمارەیەکی دیکە لە بەرپرسانی ئەمنی یەزد و بەڵێنی ڕەزامەندی دەربڕین ەل سەر ئازادی بەمەرجی ناوبراو، کۆتایی بە مانگرتنەکەی هێنا.

سەرچاوەیەکی ئاگادار لە بەندیخانەی یەزد لەمبارەوە بە هەواڵنێری هەنگاوی ڕاگەیاند: “ بەرپرسی بەندیخانە، نوێنەری دادگای شۆڕشی، جێگری داواکاری گشتی یەزد و نوێەری وەزارەتی ئیتلاعات ئەمڕۆ لەگەڵ ئەم بەندکراوە سیاسییە دانیشتنیان بووە و بەڵێنییان پێداوە کە بە زووی داوای ئازادی بەمەرجی ناوبراو پەسەند دەکەن و ئازاد دەکرێت”.

ئەو سەرچاوەیە وتیشی کە قادر محەمەدزاده بە ئەو نوێنەرانەی وتووە کە ئەگەر بەڵێنەکەتان جێبەجێ نەکەن ئەوا بە زوویی مانگرتنی ویشک دەستپێدەکەم و ئەمجارەیان تەرمەکەم لە بەندیخانە دەبەنە دەرەوە”.

قادر محەمەدزاده بە نیشانەی ناڕەزایەتی دەربڕێن بە بێبەش کرانی لە مافی مرەخەسی و دەستبەسەردا گرتنی بارمتەکەی، لە ڕۆژی شەممە ٩ی گەلاوێژی ٢٧٢١ (٢١ی جولای ٢٠٢١) مانی لە خواردن گرت .

هەنگاو پێشتر ڕایگەیاندبوو کە “ قادر محەمەدزاده بە هۆی مانگرتن لە خواردنی درێژماوەی زەختی خوێن و هەروەها بەشێکی زۆر لە کێشی لەشی دابەزیوە و بۆ ئەنجامدانی زۆربەی کارە تاکەکەسییەکانی هاوبەندییەکانی هاوکاری دەکەن.”

قادر محەمەدزاده ڕۆژی سێشەممە ٢٠ی سەرماوەزی ٢٧٠٥ (١١ی دێسامبری ٢٠٠٥) لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعات دەستبەسەر و دوای چەند مانگ بۆ بەندیخانەی ناوەندیی ئورمیە گوازرایەوە.

ئەم بەندکراوە سیاسییە دوای ١٥ مانگ لەلایەن دادگای شۆڕشی مەهاباد بە تۆمەتی موحاربە لەڕێگای ئەندامەتی لە کۆمەڵە سزای سێدارەی بە سەردا سەپا کە ئەو ئەو سزایە لەلایەن دادگای پیداچوونەوەی پارێزگای ئورمیە بۆ ٢٠ ساڵ بەندکران و دوورخرانەوە بۆ بەندیخانەی ناوەندیی یەزد گۆڕدرا.

قادر محەمەدزاده ڕۆژی یەکشەممە ١٨ی خاکەلێوەی ٢٧١٩ (٧ی ئاوریلی ٢٠١٩) لە بەندیخانەی ناوەندیی ئورمیە بۆ بەندیخانەی مەهاباد بەڕێکراو و هەر ئەو ڕۆژە بۆ بەندیخانەی یەزد دوور خرایەوە.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە