لانی کەم پێنج کەس لە بەشداربووانی نەورۆزی سنە دەستبەسەر کران

هەنگاو: لانی کەم پێنج کەس لەو هاووڵاتییانەی کە بەشدارییان لە ڕێوڕەسمی نەورۆز لە پارکی «منداڵان» ی ئەو شارە کردبوو لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر کران.

١ خاکەلێوە ٢٧٢٢، ١١:٢٣

 

هەنگاو: لانی کەم پێنج کەس لەو هاووڵاتییانەی کە بەشدارییان لە ڕێوڕەسمی نەورۆز لە پارکی «منداڵان» ی ئەو شارە کردبوو لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر کران.

بەگوێرەی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە هەنگاو، ئێوارەی ڕۆژی دووشەممە ١ی خاکەلێوەی ٢٧٢٢ (٢١ی مارسی ٢٠٢٢)، هێزە ئەمنییەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە شاری سنە لانی کەم پێنج کەس لە بەشداربووانی ڕێوڕەسمی نەورۆزی ئەو شارەیان بە ناوەکانی سوهراب جەلالی ٦٠ ساڵە، خاڵۆ جەماڵ ئەسەدی ٦٥ ساڵە، دایە بەتوول ئەعزەمی ٧٥ ساڵە، فواد عەنایەتی ٣٥ ساڵە و ئاریانا سەلیمی ١٤ ساڵەیان دەستبەسەر کردووە.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، ئەم پێنج هاووڵاتییە دوای بە شداری لە ڕێوڕەسمی نەورۆز کە لە پارکی منداڵان بەڕێوە چووبوو دەستبەسەر کراون و هیچ زانیارییەک لە سەر چارەنووسیان لە بەر دەستدا نییە.

جێگای ئاماژەیە کە خاڵۆ سوهراب، خاڵۆ جەماڵ و فواد عەنایەتی لە ساڵانی ڕابردوودا چەندین جان لەلایەن ناوەندە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر کراون.

فواد عەنایەتی پێشتریش بە تۆمەتی بەشداری لە خۆپیشاندانی خەڵکی سنە بە مەبەستی شەرمەزارکردنی لەشکر کێشی تورکیا بۆ سەر ڕۆژئاوای کوردستان لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر و دواتر سزای ١٠ مانگ بەندکران و لێدانی ٧٢ قامچی بە سەردا سەپابوو.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە