لاوێکی خەڵکی سنە حوکمی بەندکران و لێدانی قامچی بەسەردا سەپا

هەنگاو: هاووڵاتییەکی خەڵکی سنە کە لە کاتی خۆپێشاندانەکانی ئەو شارە بە مەبەستی شەرمەزار کردنی هێرشی تورکیا بۆ سەر ڕۆژئاوای کوردستان دەستبەسەر ک

٢ ڕێبەندان ٢٧١٩، ٢١:٢٠

 

هەنگاو: هاووڵاتییەکی خەڵکی سنە کە لە کاتی خۆپێشاندانەکانی ئەو شارە بە مەبەستی شەرمەزار کردنی هێرشی تورکیا بۆ سەر ڕۆژئاوای کوردستان دەستبەسەر کرابوو، حوکمی بەندکران و لێدانی قامچی بە سەردا سەپا.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ڕۆژی دووشەممە ٣٠ی بەفرانباری ٢٧١٩ (١٠ی ژانویەی ٢٠٢٠)، هاووڵاتییەکی خەڵکی سنە بە ناوی ”ئومید کەرەمی“ لەلایەن لقی ١٠٤ی دادگای تاوانەکانی ٢ی ئەو شارە بە تۆمەتی ”تێکدانی ئاسایشی گشتی“ حوکمی ١ ساڵ بەندکران و لێدانی ٧٤ قامچی بە سەردا سەپا.

ئومید کەرەمی ڕۆژی سێشەممە ٢٣ی ڕەزبەری ٢٧١٩ (١٥ی ئۆکتۆبری ٢٠١٩)، لە کاتی خۆپێشاندانەکانی خەڵکی سنە بۆ شەڕمەزەرکردنی هێرشی تورکیا بۆ سەر ڕۆژئاوا دەستبەسەر و دوای یئەک مانگ بە دانانی بارمتەی ٧٠٠ میلیۆن تمەنی و بە شێوەی کاتی ئازاد کرابوو.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە