لاوێکی خەڵکی سەقز لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر کرا

هەنگاو: لاوێکی خەڵکی یەکێک لە گوندەکانی دەورووبەری سەقز لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر کرا و هاوکات ماڵی س

١٤ سەرماوەز ٢٧٢١، ١٦:٣٠

 

هەنگاو: لاوێکی خەڵکی یەکێک لە گوندەکانی دەورووبەری سەقز لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر کرا و هاوکات ماڵی سێ هاووڵاتیی دیکە لەلایەن ئەو هێزانەوە پشکێندرا.

بەگوێرەی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ڕۆژی یەکشەممە ١٤ی سەرماوەزی ٢٧٢١ (٥ی دێسامبری ٢٠٢١(، هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعات لاوێکی خەڵکی گوندی “مەلقەرەنی” سەر بە شاری سەقزیان بە ناوی زانکۆ مەسعوودی تەمەن ٢٢ ساڵ دەستبەسەر کرد.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، هێزە ئەمنییەکان بە بێ پیشاندانی هیچ جۆرە بەلگەیەکی دادوەری زانکۆ مەسعوودییان دەستبەسەر کردووە و پاشان ماڵەکەشیان پشکنیوە.

هەتا کاتی ئامادە کردنی ئەم هەواڵە هیچ زانیارییەک لە سەر  هۆکاری دەستبەسەرکران و هەروەها ئەو تۆمەتانەی کە خراونەتە پاڵ زانکۆ مەسعوودی لە بەر دەستدا نییە.

شیاوی ئاماژە پێکردنە کە هاوکات هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی ماڵی سێ هاووڵاتیی دیکەی خەڵکی ئەو گوندەکان بە ناوەکانی خەبات فەدەوی، حاجی ساڵح فەدەی و عەبدوڵڵا مەسعوودی پشکنیوە.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە