لاوێکی دیکەی خەڵکی ئیلام کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا

هەنگاو: لاوێکی خەڵکی ئیلام بە هۆی کێشەی خێزانییەوە هەوڵی خۆکوشتنی دا و کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا.

١٦ خەزەڵوەر ٢٧١٨، ٢٠:٣٩

 

هەنگاو: لاوێکی خەڵکی ئیلام بە هۆی کێشەی خێزانییەوە هەوڵی خۆکوشتنی دا و کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا.

بەپێی ڕاپۆرتی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، شەوی سێشەممە (١٥ی خەزەڵوەری ٢٧١٨ / ٦ی نۆڤەمبری ٢٠١٨)،  لاوێکی خەڵکی ئیلام بە ناوی ”ڕەزا موعەزەمی“ کوڕی عەلی محەمەد کۆتایی بە ژیانی خۆی هێناوە.

هەواڵنێری هەنگاو لە شاری ئیلام ڕایگەیاند کە ڕەزا بە هۆی کێشەی خێزانی و دوای ئەوەی ئەو کچەی خۆشی دەویستی ڕازی نەبووە ژیانی هاوبەشی لەگەڵدا پێک بێنێت، خۆی کوشتووە.

سەرچاوەیەکی ئاگادار لەوبارەوەوە بە هەنگاوی ڕاگەیاند کە ناوبراو لە ڕێگای خواردنی حەبی برنجەوە هەوڵی خۆکوشتنی داوە و دوای ئەوەی گەیەندراوەتە نەخۆشخانە گیانی لە دەست داوە.

بە پشتبەستن بە ئاماری فەرمیی ئێران لەماوەی سالی ڕابردوودا لەپارێزگای ئیلام ٨٠٠ کەس هەوڵی خۆکوشتنیان داوە کە ٣٩٣ کەسیان پیاو بوون.

 


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە