لاوێکی ١٨ ساڵە لە کامێران کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا

لاوێکی تەمەن ١٨ ساڵی خەڵکی کامێران بە ناوی کارزان سابری کاتژمێر ٦ی بەیانی ڕۆژی پێنجشەممە ١٠ی خەرمانانی ٢٧٢٢ (١ی سێپتەمبەری ٢٠٢٢) هەوڵی خۆکوشتنی دا و کۆتایی بە

١٠ خەرمانان ٢٧٢٢، ١٢:٣٠


هەنگاو: پێنجشەممە ١٠ی خەرمانانی ٢٧٢٢

لاوێکی تەمەن ١٨ ساڵی خەڵکی کامێران بە ناوی کارزان سابری کاتژمێر ٦ی بەیانی ڕۆژی پێنجشەممە ١٠ی خەرمانانی ٢٧٢٢ (١ی سێپتەمبەری ٢٠٢٢) هەوڵی خۆکوشتنی دا و کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا. ئەمە چوارەمین مێرمنداڵی ژێر تەمەن ١٨ ساڵە کە لە دوو مانگی ڕابردوودا خۆیان کوشتووە.

بەگوێرەی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، کارزان سابری دوای بیستنی هەواڵی مردنی پوورزاکەی لەڕێگەی خواردنی حەب کۆتایی بە ژیانی خۆی هێناوە. کوڕە پووری کارزان چەند ڕۆژ پێش بە هۆی ڕووداوێکی هاتووچۆ بە سەختی بریندار بووە و شەوی ڕابردوو گیانی لە دەست داوە.

هەنگاو لە ڕۆژانی ڕابردوودا بە نیسبەت بەرزبوونەوەی ژمارەی خۆکوشتن لەنێو منداڵان و مێرمنداڵان لە کوردستان هۆشداری دابوو و ڕایگەیاند کە لە ماوەی ٨ مانگی ڕابردوودا ٤٠ کوڕی ژێر ١٨ ساڵ لە شارەکانی کوردستان خۆیان کوشتووە.
 


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە