لاوێکی مەریوانی لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر کرا

هەنگاو: گەنجێکی خەڵکی یەکێک لە گوندەکانی دەورووبەری مەریوان لەلایەن هێزە ئەمنیەتییەکانەوە دەستبەسەر و بۆ شاری سنە گوازرایەوە

٢٢ سەرماوەز ٢٧٢١، ١٠:٥٩

 

هەنگاو: گەنجێکی خەڵکی یەکێک لە گوندەکانی دەورووبەری مەریوان لەلایەن هێزە ئەمنیەتییەکانەوە دەستبەسەر و بۆ شاری سنە گوازرایەوە

بە گوێرەی هەواڵی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ڕۆژی یەکشەممە ٢١ی سەرماوەزی ٢٧٢١ (١٢ی دێسامبری ٢٠٢١) هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی مەریوان لە یەکێک لە شەقامەکانی ئەم شارە هاووڵاتییەکی گەنجیان بە ناوی جەمشید ڕەزایی تەمەن ٢٥ ساڵ دەستبەسەر کردووە.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، جەمشید ڕەزایی خەڵکی گوندی “هەلیزاوا”ی مەریوان بووە و بە بێ نیشاندانی هیج بەڵگەیەکی یاسایی لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعات دەستبەسەر و بۆ دەستبەسەرگەی ئەم ناوەندە ئەمنییە لە شاری سنە گوازراوەتەوە.

هەتا کاتی نووسینەوەی ئەم هەواڵە هیچ زانیارییەک لەسەر هۆکاری دەستبەسەر کران و ئەو تۆمەتانەی دراوەتە پاڵ جەمشید ڕەزایی و هەروەها شوێنی ڕاگیرانی لەبەر دەست دا نیە.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە