لاوێکی ئیلامی بە نیشانەی ناڕەزایەتی بە نیسبەت دیپۆرت کردنەوەی لێوەکانی دووریوەتەوە + فیلم

هەنگاو: لاوێکی ئیلامی دوای ئەوەی داوای پەنابەرێتییەکەی لەلایەن ئیدارەی پەنابەرانی سوئیدەوە ڕەد کراوەوەتەوە و مەترسی دیپۆرتکردنەوەی بۆ ئیرانی لە سەرە، لێوەکانی

١٨ ڕەشەمە ٢٧١٨، ١٩:٣٨

 

هەنگاو: لاوێکی ئیلامی دوای ئەوەی داوای پەنابەرێتییەکەی لەلایەن ئیدارەی پەنابەرانی سوئیدەوە ڕەد کراوەوەتەوە و مەترسی دیپۆرتکردنەوەی بۆ ئیرانی لە سەرە، لێوەکانی بە نیشانەی ناڕەزایەتی دەربڕین بەو بڕیارە دوورییەتەوە.

بەپێی ڕاپۆرتی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، جەماڵ خوڕانی تەمەن ٣٤ ساڵ و خەڵکی شاری ئەیوان سەر بە پارێزگای ئیلام، لە ڕۆژی دووشەممەی حەفتەی ڕابردوو (١٣ی ڕەشەممەی ٢٧١٨ / ٤ی مارسی ٢٠١٩)، بە نیشانەی ناڕەزایەتی دەربڕێن بە ڕەد کردنەوەی داوای پەنابەرێتییەکەی و ئەگەری دیپۆرت کردنەوەی بۆ ئێران، لە شاری یۆنشپۆینگی سوئید لێوەکانی دووریوەتەوە.

جەماڵ خوڕانی کە ٤ ساڵ پێش بە پشتگیری کۆمەڵەی زەحمەتکێشانی کوردستان داوای پەنابەرێتی کردوو، لەوبارەوە بە هەنگاوی ڕاگەیاند کە ” لەماوەی شەش ڕؤژی ڕابردوودا لێوەکانم دوورییەتەوە و نە ئاو و نە نانم نەخواردووە.“

ناوبراو لە درێژەدا ڕایگەیاند کە لە ماوەی ئەو ٦ ڕؤژەدا کەس نەهاتووە بە دەم داواکارییەکەمەوە و تەنانەت کەسیش سەردانی نەکردووم و دۆخی جەستەییم نالەبارە.

بە پشتبەستن بە ئامارەکانی هەنگاو، لەماوەی ساڵانی ڕابردوودا چەندین چالاکی سیاسی کورد لەلایەن وڵاتانی ئەورووپایی بۆ ئێران دیپۆرت کراونەتەوە کە یەکێکیان گیانی لە دەست داوە و چەند کەسیان چارەنووسیان نادیارە.

هەر بۆیە، ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ئەو هەوڵەی حکومەتی سوید مەحکووم دەکات و داوا لە هەموو چالاکان و ناوەندەکانی ماف مرۆڤ دەکات کە هەموو هەوڵی خۆیان لەمەڕ ڕێگری کردن لە دیپۆرت کردنەوەی ناوبراو بخەنە گڕ.

 


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە