لوقمان عەزیزی، بەندکراوی سیاسیی پێشوو، دیسان دەستبەسەر کرا

هەنگاو: هاووڵاتییەکی خەڵکی شنۆ کە پێشتریش دەستبەسەر و زیندانی کرابوو، جارێکی دیکە لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر کرا.

١ پووشپەڕ ٢٧٢١، ١٥:١٩

 

هەنگاو: هاووڵاتییەکی خەڵکی شنۆ کە پێشتریش دەستبەسەر و زیندانی کرابوو، جارێکی دیکە لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر کرا.

بە گوێرەی هەواڵی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، کاتژمێر ۹ی بەیانیی ڕۆژی دووشەممە ۳۱ی خەرمانانی ۲۷۲۱ (٢١ی ژوئەنی ۲۰۲۱)، هێزەکانی ئیدارەی ئیتڵاعاتی شنۆ، لوقمان عەزیزی، بەندکراوی سیاسیی پێشوویان دەستبەسەر کردووە.

بە گوتەی سەرچاوەیەکی نزیک لە بنەماڵەی عەزیزی، لوقمان عەزیزی لە حاڵێکدا دەستبەسەر کراوە کە پاش کۆتایی هاتنی ماوەی بەندکرانی پێشووی، ماوەی مانگێک بووە لەسەر داوای بەرپرسانی بەندیخانە، خەریکی چاک کردنەوەی سێرویسی بێهداشتی ئەم بەندیخانەیە بووە.

تا کاتی ئامادە کردنی ئەم هەواڵە، هیچ زانیارییەک لەسەر هۆکاری دەستبەسەر کرانی ناوبراو و ئەو تۆمەتانەی ڕووبەڕووی کراونەتەوە، لەبەردەست نییە.

لوقمان عەزیزی، ساڵی ۲۰۱۷ش بە تۆمەتی هاوکاری کردنی حیزبی دێموکڕاتی کوردستانی ئێران، لە لایەن دادگای شۆڕشی شنۆوە، سزای شازدە ساڵ بەندکرانی بۆ بڕابووەوە کە ئەم سزایە لە دادگای پێداچوونەوەدا کرابووە پێنج ساڵ بەندکران و هەشت ساڵیش بەندکرانی هەڵپەسێراو.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە