لە بانە کۆڵبەرێک بە هۆی تەقینەوەی مین بریندار بوو

کۆڵبەرێکی گەنجی خەڵکی بانە بە ناوی محەممەد کەریمی ئێوارەی ڕۆژی دووشەممە ١٤ی خەرمانانی ٢٧٢٢ (٥ی سێپتەمبەری ٢٠٢٢) لە کاتی کۆڵبەری لە سنووری هەنگەژاڵ بە ه

١٥ خەرمانان ٢٧٢٢، ٠٨:٥٥


هەنگاو: سێشەممە ١٥ی خەرمانانی ٢٧٢٢

کۆڵبەرێکی گەنجی خەڵکی بانە بە ناوی محەممەد کەریمی ئێوارەی ڕۆژی دووشەممە ١٤ی خەرمانانی ٢٧٢٢ (٥ی سێپتەمبەری ٢٠٢٢) لە کاتی کۆڵبەری لە سنووری هەنگەژاڵ بە هۆی تەقینەوەی مین بە سەختی بریندار بوو.

بەگوێرەی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، محەممەد کەریمی لاقی بە سەختی بریندار بووە و بە مەبەستی چارەسەریی پزیشکی ڕەوانەی نەخۆشخانەی سەلاحەدینی ئەیووبی شاری بانە کراوە.

جێگای ئاماژەیە کە محەممەد کەریمی خەڵکی گوندی ئارمەردە سەر بە شاری بانەیە.
 


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە