لە تاران ژنێکی کورد بە تەقەی هێزە ئەمنییەکان گیانی لە دەست دا

هەنگاو: ژنێکی خەڵکی سەقز لە کاتی خۆپێشاندانەکانی شاری تاران بە تەقەی راستەوخۆی هێزە چەکدارەکان گیانی لەدەست داوە.

٢٦ خەزەڵوەر ٢٧١٩، ٢٢:٤٨

 

هەنگاو: ژنێکی خەڵکی سەقز لە کاتی خۆپێشاندانەکانی شاری تاران بە تەقەی راستەوخۆی هێزە چەکدارەکان گیانی لەدەست داوە.

بە پێی هەواڵی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ڕۆژی شەممە ٢٥ی خەزەڵوەری ٢٧١٩ (١٦ی نۆڤەمبەری ٢٠١٩)، ژنێکی خەڵکی سەقز بە ناوی “مینا شیخی” کە تەمەنی نزیک بە ٥٠ ساڵ بووە، لە کاتی خۆپێشاندانەکانی شاری تاران، بە هۆی دەستڕێژی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی ئێران بۆ سەر خەڵک، گیانی لەدەستدا.

سەرچاوەیەکی ئاگادار لەمبارەوە بە هەواڵنێری هەنگاوی ڕاگەیاند، مینا شێخی بۆ سەردانی ماڵی کچەکەی  کە دانیشتووی شاری تارانن سەردانی ئەو شارەی کردبوو.

ئەو سەرچاوە لە درێژەدا ڕایگەیاند تا ئێستا تەرمی مینا شێخی ڕادەستی بنەماڵەکەی نەکراوەتەوە.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە