لە حەوتوویەکدا چوار کرێکار گیانیان لە دەست داوە

هەنگاو: کرێکارێکی خەڵکی مەریوان بە هۆی ڕووداوی کارەوە گیانی لە دەست دا و بەمەش لە ماوەی حەوتوویەکدا چ

٢١ جۆزەردان ٢٧٢١، ١٢:٢٠

 

هەنگاو: کرێکارێکی خەڵکی مەریوان بە هۆی ڕووداوی کارەوە گیانی لە دەست دا و بەمەش لە ماوەی حەوتوویەکدا چوار کرێکاری کورد بە هۆی ڕووداوی کارەوە گیانیان لە دەست داوە.

بەگوێرەی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ڕۆژی پێنج شەممە ٢٠ی جۆزەردانی ٢٧٢١ (١٠ی ژوئەنی ٢٠٢١)، کرێکارێکی خەڵکی مەریوان بە ناوی “یەحیا محەمەدی خانەقا” لە کاتی کارکردن لە بینایەکی نیوەکارە لەگەڕەکی مەیدانی مەریوان، بە هۆی بەربوونەوە لە بەرزایی گیانی لە دەست دا.

بە پشتبەستن بە ئاماری تۆمار کراو لە ناوەندی ئاماری ڕێخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، لە ماوەی حەوتووی ڕابردوودا چوار کرێکار لە شارەکانی مەریوان، کرماشان، سەقز و سەردەشت لەکاتی کار کردن و بە هۆی ڕووداوی کارەوە گیانیان لە دەست داوە.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە