لە خۆپیشاندانەکانی سنە، مەریوان و جوانرۆ ٩٠ کوژراو و بریندار هەیە

هەنگاو: لە یەکەم ڕۆژی خۆپێشاندانەکانی شارەکانی کوردستان کە دژبە گرانبوونی نرخی بەنزین هاتوونەتە سەر شەقم، لانیکەم ٩٠ کەس بەتەقەی ڕاستەوخۆی هێ

٢٥ خەزەڵوەر ٢٧١٩، ٢٢:١٣

 

هەنگاو: لە یەکەم ڕۆژی خۆپێشاندانەکانی شارەکانی کوردستان کە دژبە گرانبوونی نرخی بەنزین هاتوونەتە سەر شەقم،  لانیکەم ٩٠ کەس بەتەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی ئێران کوژران و بریندار بوون.

بە پشت بەستن بە ئاماری تۆمارکراو لە ناوەندی ئاماری هەنگاو، ڕۆژی شەممە ٢٥ی خەزەڵوەری ٢٧١٩(١٦ی نۆڤەمبەری ٢٠١٩) لانیکەم ٩٠ هاووڵاتی لە شارەکانی جوانڕۆ، سنە و مەریوان بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی ئێران بوونەتە قوربانی کە ١١ کەسیان گیانیان لەدەست داوە.

هەواڵنێری هەنگاو لە شاری جوانڕۆ ڕایگەیاندووە لەو شارە لانیکەم ٦ خۆپێشاندەر بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی ئێران کوژران و ٤٣ کەسی دیکە بریندار کراون.

ناسنامەی دوو کەس لە کوژراوان بە ناوەکانی “کاوە محەممەدی” و “حەمزە” بۆ هەنگاو ڕوون بووەتەوە و یەکێکی دیکە لە کوژراوان فەرمانبەری شارەوانی بووە.

لە شاری مەریوان ٤ خۆپیشاندەر بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکان کوژراون ١١ هاووڵاتی دیکە کە سێ کەسیان منداڵن، بریندار کراون. ناسنامەی سێ کەس لە کوژراوەکان بە ناوەکانی “عوسمان نادری” و “مێهران تاک” و “بێهرووز” بۆ هەنگاو ڕوون بووەتەوە.

هەروەها لە شاری سنە لاوێکی تەمەن ١٦ ساڵ کوژراوە و ٢٥ کەسی دیکە بریندارن.

دوو ڕۆژە خەڵکی شارەکانی ئێران بە نیشانەی ناڕەزایەتی دەربڕین بە بەرزبوونەوەی نرخی بەنزین لە ١٠٠٠ دینارەوە بۆ ٣٠٠٠ هەزار دینار هاتوونەتە سەر شەقام و لە کوردستانیش خەڵکی ١٤ شار ناڕەزایەتییان دەربڕیوە.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە