لە دوو ڕووداوی جیادا ١١ کۆڵبەر بریندار بوون

هەنگاو: ڕۆژی ڕابردوو لە دوو ڕووداوی جیادا لانی کەم ١١ کۆڵبەری خەڵکی شارەکانی جوانڕۆ و سەلاسی باوەجانی لە کاتی چوون بۆ

١٧ ڕەشەمە ٢٧٢١، ١٦:٠٣

 

هەنگاو: ڕۆژی ڕابردوو لە دوو ڕووداوی جیادا لانی کەم ١١ کۆڵبەری خەڵکی شارەکانی جوانڕۆ و سەلاسی باوەجانی لە کاتی چوون بۆ ناوچە سنوورییەکانی پارێزگای کرماشان بریندار بوون.

بەگوێرەی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە هەنگاو، ڕۆژی دووشەممە ١٦ی ڕەشەممەی ٢٧٢١ (٧ی مارسی ٢٠٢٢)، بە هۆی وەرگەڕانی ئۆتۆمبێلی هەڵگری ژمارەیەک کۆڵبەر لە نزیک گوندی «قەڵاگا» ی پاوە لانی کەم ٦ کۆڵبەری خەڵکی شارەکانی جوانڕۆ و سەلاسی باوەجانی بریندار بوون.

هەمان ڕۆژ و لە ڕووداوێکی هاتووچۆی دیکەدا کە لەنێوان بارهەڵگرێکی جۆری خاوەر و ئۆتۆمبێلێکی جۆری پراید کە هەڵگری کۆڵبەران بووە لە نزیک شارۆچکەی شاهۆی ڕوانسەر، لانی کەم ٥ کۆڵبەری خەڵکی سەلاسی باوەجانی بریندار بوون.

جێگای ئاماژەیە کە لەو ڕووداوەدا شۆفێری پرایدەکە گیانی لە دەست داوە.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە