لە دەڕەشار پیاوێک ژنەکەی و خوشکی ژنەکەی کوشت

ئەمڕۆ شەممە ١١ی پووشپەڕی ٢٧٢٢ لە شاری دەڕەشار سەر بە پارێزگای ئیلام پیاوێک ژنەکەی و خوشکی ژنەکەی خۆی کوشت و دواتر بە

١١ پووشپەڕ ٢٧٢٢، ١٦:١٢


هەنگاو: شەممە ١١ی پووشپەڕی ٢٧٢٢

ئەمڕۆ شەممە ١١ی پووشپەڕی ٢٧٢٢ لە شاری دەڕەشار سەر بە پارێزگای ئیلام پیاوێک ژنەکەی و خوشکی ژنەکەی خۆی کوشت و دواتر بە چەک کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا.

بەگوێرەی هەواڵی گەیشتوو بە هەنگاو، بکوژ هێرشی کردووەتە سەر ماڵی خەزووری و بە چەک ژنەکەی بە ناوی موحەدیسە مەلەکیان تەمەن ٣٠ ساڵ و خوشکەکەی بە ناوی کیمیا مەلەکیان تەمەن ١٦ ساڵانی کوشتووە.

زانیارییەکان باس لەوە دەکەن کە، بکوژ بە ناوی "فەرید سولەیمانی" خەسووشی بریندار کردووە و دواتر بە چەک کۆتایی بە ژیانی خۆشی هێناوە.

سەرچاوەکانی هەنگاو لە دەڕەشار ڕایانگەیاندووە کە بکوژ بە هۆی ناکۆکی بنەماڵەیی ئەو تاوانەی ئەنجام داوە.
 


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە