لە ساڵی ٢٠١٨ دا لانیکەم ٢٧ بەندکراوی کورد لە بەندیخانەکانی ئێران گیانیان لە دەست داوە + لیستی ناوەکان

هەنگاو: لەماوەی ساڵی ڕابردووی زایینیدا لانیکەم ٢٧ بەندکراوی کورد لە بەندیخانەکانی ئێران گیانیان لە دەست داوە کە ٩ کەسیان لە ژێر ئەشکەنجەدا کوژراون.

١٥ بەفرانبار ٢٧١٨، ١٨:١٧

 

هەنگاو: لەماوەی ساڵی ڕابردووی زایینیدا لانیکەم ٢٧ بەندکراوی کورد لە بەندیخانەکانی ئێران گیانیان لە دەست داوە کە ٩ کەسیان لە ژێر ئەشکەنجەدا کوژراون.

بەپشتبەستن بە ئاماری تۆمارکراو لە ناوەندی ئاماری ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، لەماوەی ساڵی ٢٠١٨ی زایینیدا، لانیکەم ٢٧ بەندکراوی کورد لە بەندیخانەکانی ئێران گیانیان لە دەست داوە.

بە پێی ئەم ڕاپۆرتە، لە کۆی ئەو ٢٧ بەندکراوە کە گیانیان لە دەست داوە، ٦ کەسیان بەندکراوی سیاسی، ٢ کەسیان بەندکراوی مەزهەبی، ٨ کەسیان بەندکراوی ئاسایی و کۆمەلایەتی، ٧ کەسیان بەندکراوی پەیوەندیدار بە ماددە سڕکەرەکان و ٢ کەسیان قەرزدار بوون و هۆکاری دەستبەسەر کرانی دوو کەسی دیکەش نادیارە.

هەروهەا، ٩ کەسیان لە ژێر ئەشکەنجەدا گیانیان لە دەست داوە کە چوارکەسیان بەندکراوی سیاسی بوون، ٧ کەسیان بە هۆی پێڕانەگیشتنی پزیشكی، ٣ کەس بە هۆی خۆکوشتن، ٢ کەس بە هۆی شەڕ و تێکهەڵچوون لە ناو بەندیخانە و کەسیکیش بە هۆی کەوتنە خوارەوە لەکاتی دەستبەسەر کردن گیانیان ؛لە دەست داوە و مردنی چوار کەسیش گوماناویی بووە.

زیاترین ئەو بەندکراوانەی کە گیانیان لە دەست داوە خەلکی پارێزگای ئورمیە بوون کە ١٣ حالەتی گیان لە دەستدانی بەندکراوان لەو پاریزگایە تۆمار کراوە. هەروەها ٦ حالەت لەپارێزگای سنە، ٤ حاڵەت لە پارێزگای کرماشان، ٢ حاڵەت لە پارێزگای ئیلام و لە پاریزگاکانی هەمەدان و لوڕستانیش هەرکامەیان یەک حاڵەتی گیان لە دەست دانی بەندکراوانی کورد تۆمار کراوە.

 

بۆ داونلۆدی فایلی PDFی ناوەکان و زانیاری زیاتر، لە سەر لینکی خوارەوە کلیک بکەن

 


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە