لە ساڵی ٢٠١٨ دا لانیکەم ٤١ منداڵی کورد خۆیان کوشتووە + لیستی ناوەکان

هەنگاو: لەماوەی ساڵی ڕابردووی زاییندا ڕێژەی خۆکوشتن لە شارەکانی کوردستان بە تایبەت خۆکوشتنی منداڵان بەرزبوونەوەیەکی بەرچاوی بە خۆیەوە بینیوە.

٢١ بەفرانبار ٢٧١٨، ٢٢:٢٥

 

هەنگاو: لەماوەی ساڵی ڕابردووی زاییندا ڕێژەی خۆکوشتن لە شارەکانی کوردستان بە تایبەت خۆکوشتنی منداڵان بەرزبوونەوەیەکی بەرچاوی بە خۆیەوە بینیوە.

بە پشتبەستن بە ئاماری تۆمارکراو لە ناوەندی ئاماڕی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، لەماوەی ساڵی ڕابردووی زایینیدا، ٩٤ پیاو و ٩١ ژن لە شارە جیاجیاکانی کوردستان خۆیان کوشتووە.

لە کۆی ئەو ١٨٥ کەسەی کە خۆیان کوشتووە ٤١ کەسیان واتە ٢٢٪ی کۆی ئەوانەی کە خۆیان کوشتووە منداڵ و تەمەنیان ژێر ١٨ ساڵ بووە.

 

هۆکاری خۆکوشتنەکان

لە کۆی ئەو ٤١ منداڵەی کە خۆیان کوشتووە ١٨ کەسیان (٤٤٪) بە هۆی کێشەی خێزانی، ١٠ کەسیان بە هۆی هەژاری (٢٤٪)، ٣ کەسیان (٧٪) بە هۆی کێشەی کۆمەڵایەتی و کەسێکیشیان (٣٪) بە هۆی خەمۆکییەوە خۆیان کوشتووە و هۆکاری خۆکوشتنی ٩ کەس (٢٢٪) بۆ هەنگاو ئاشکرا نەبووە.

 

خۆکوشتنەکان بە پێی پارێزگا

زیاترین ڕێژەی خۆکوشتنی منداڵان لە پارێزگای ئورمیە تۆمار کراوە کە ١٧ حاڵەت بووە. هەروەها لە پارێزگای سنە ٩ حاڵەت، ئیلام ٨ حاڵەت، کرماشان ٦ حاڵەت و خوراسانی باکوور یەک حاڵەتی خۆکوشتنی منداڵان تۆمارکراوە.

 

 

شێوەی خۆکوشتن

بە پشتبەستن بە ئامارەکانی هەنگاو، زیاترین حاڵەتی خۆکوشتنەکان لە ڕێگای خۆهەڵواسینەوە بووە کە لە سالی ٢٠١٨ دا ٢٠ منداڵ واتە ٤٩٪ی کۆی خۆکوشتنەکان لەو ڕیگایەوە کۆتاییان بە ژیانی خۆیان هێناوە.

هەروەها ٤ کەس لە ڕێگای خۆسووتاندن، ٣ کەس لە ڕێگای خۆ فڕێدان لە بەرزایی، ٨ کەس لە ڕێگای خواردنی حەب و ٢ کەس لە ڕێگای بەکارهێنانی چەکەوە خۆیان کوشتووە و شێوەی خۆکوشتنی ٤ کەسیش نادیارە.

 

 

 

داونلۆدی فایلی PDF لیستەی ئەو ٤١ منداڵەی کە خۆیان کوشتووە

 


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە