لە ساڵی ٢٧١٨ دا ٦٣ هاووڵاتیی کورد لەسێدارە دراون

هەنگاو: لەماوەی ساڵی ٢٧١٨ی کوردی (١٣٩٧ی هەتاوی)، لانیکەم ٦٣ هاووڵاتیی کورد لە بەندیخانەکانی ئێران لە سێدارە دراون.

٢٧ ڕەشەمە ٢٧١٨، ١٧:١٤

 

هەنگاو: لەماوەی ساڵی ٢٧١٨ی کوردی (١٣٩٧ی هەتاوی)، لانیکەم ٦٣ هاووڵاتیی کورد لە بەندیخانەکانی ئێران لە سێدارە دراون.

بە پشتبەستن بە ئاماری تۆمارکراو لە ناوەندی ئاماری ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، لەماوەی ساڵی ٢٧١٨ی کوردیدا (٢٠ی مارسی ٢٠١٧ هەتا ٢٠ی مارسی ٢٠١٨)، لانیەکم ٦٣ هاووڵاتیی کورد لە بەندیخانەکانی ئێران لە سێدارە دراون کە ٣ کەسیان ژن بوون.

 

جیا کردنەوە بە پێی تۆمەتەکان

زۆربەی ئەو کەسانەی کە لە ساڵی ٢٧١٨ دا لەسێدارە دراون بە هۆی قەتڵی ئەنقەست بووە کە زیاتر لە ٦٨٪ی کۆی لەسێدارە دراوەکان لە خۆ دەگرێت.

سیاسی: ٦ حاڵەت کە دەکاتە ٩.٥٪ی کۆی حاڵەتەکان.

مەزهەبی: ٩ حاڵەت کە دەکاتە ١٤.٥٪ی کۆی حاڵەتەکان.

قەتڵی ئەنقەست: ٤٣ حاڵەت کە دەکاتە ٦٨٪ی کۆی حاڵەتەکان.

ماددە سڕکەرەکان: ٥ حاڵەت کە دەکاتە ٨٪ی کۆی حاڵەتەکان.

 

جیاکردنەوە بە پێی پارێزگاکان

بە پشتبەستن بە ئامارەکانی هەنگاو، زیارتین هاووڵاتیی کورد کە لەسێدارە دراون خەڵکی پارێزگای ئورمیە بوون و کەمترینیشان خەڵکی پارێزگای ئیلام بوون.

پارێزگای ئورمیە: ٢٩ حاڵەت کە دەکاتە ٤٦٪ی کۆی حاڵەتەکان.

پارێزگای کرماشان: ١٦ حاڵەت کە دەکاتە ٢٥.٥٪ی کۆی حاڵەتەکان.

پارێزگای سنە: ٧ حاڵەت کە دەکاتە ١١٪ی کۆی حاڵەتەکان.

پارێزگای لوڕستان: ٦ حاڵەت کە دەکاتە ٩.٥٪ی کۆی حاڵەتەکان.

پارێزگای خوراسان: ٣ حاڵەت کە دەکاتە ٥٪ی کۆی حاڵەتەکان.

پارێزگای ئیلام: ٢ حاڵەت کە دەکاتە ٣٪ی کۆی حاڵەتەکان.

 

لە نێو ئەو هاووڵاتیانەی کە لە سێدارە دراون ٣ ژن و منداڵێک بوونیان هەیە. هەروەها سێ کەسی بە ساڵاچووش کە تەمەنیان ٦٥، ٦٠ و ٥٧ ساڵ بووە لە سێدارە دراون.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە