لە سنووری بانە سەربازێک بە هۆی تەقینەوی مین بریندار بوو

هەنگاو: سەربازێک لە سنوورەکانی شاری بانە چووە سەر مین و سەر و دەمووچاوی بە سەختی بریندار بوو.

٣١ جۆزەردان ٢٧٢١، ١٨:١٢

 

هەنگاو: سەربازێک لە سنوورەکانی شاری بانە چووە سەر مین و سەر و دەمووچاوی بە سەختی بریندار بوو.

بەگوێرەی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ڕۆژی دووشەممە ٣١ی جۆزەردانی ٢٧٢١ (٢١ی ژوئەنی ٢٠٢١)، بە هۆی تەقینەوەی مین لە نزیک پایگایەک لە سنووری “دوونیس”ی شاری بانه سەربازێک بە سەختی بریندار بوو.

هەواڵنێری هەنگاو ناسنامەی ئەو سەربازه ٢١ ساڵەی “عەباس” و خەڵکی شاری توێسرکان سەربە پارێزگای هەمەدان ڕاگەیاندووە کە لاق، سەر و دەمووچاوی بە سەختی بریندار بووە.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، ئەو سەربازە دوای بریندار بوونی بۆ نەخۆشخانەی سەلاحەدینی ئەیووبی گوازراوەتەوە و نەشتەرگەری بۆ کراوە، بەڵام باری جەستەیی ناجێگیرە.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە