لە سنە دوو هاووڵاتیی بۆ تێپەڕاندنی سزای بەندکران دەستبەسەر کران

هەنگاو: دوو هاووڵاتیی خەڵکی گوندی تەنگیسەری سنە کە پێشتر بە تۆمەتی هاوکاری لەگەڵ حیزبێکی کوردستانی سزای بەند

٣٠ گەلاوێژ ٢٧٢١، ٠٢:٠٦

 

هەنگاو: دوو هاووڵاتیی خەڵکی گوندی تەنگیسەری سنە کە پێشتر بە تۆمەتی هاوکاری لەگەڵ حیزبێکی کوردستانی سزای بەندکرانیان بە سەردا سەپابوو، دەستبەسەر کران.

بەگوێرەی ڕاپۆرتی گەیشوتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ڕۆژی دووشەممە ٢٥ی گەلاوێژی ٢٧٢١ (١ی ئاگۆستی ٢٠٢١)، دوو هاووڵاتیی خەڵکی تەنگیسەر بە ناوەکانی سیروان ئەرغەوانی و فەرزاد سادقیان بە مەبەستی تێپەڕاندنی سزای ٦ مانگ بەندکرانەکەیان دەستبەسەر و بۆ بەندیخانەی ناوەندیی سنە گوازرانەوە.

ئەم دوو کەسە هاوڕێ لەگەڵ ئەمیر ڕەزایی ڕۆژی شەممە ٢٣ی پووشپەڕی ٢٧٢١٨ (١٤ی ژوئیەی ٢٠١٨) لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی سنە بانگ و دەستبەسەر کران و دوای ٣٥ ڕۆژ هەر کامەیان بە دانانی بارمتەی ٥٠ میلیۆن تمەنی و بە شێوەی کاتی ئازاد کران.

ئەم سێکەسە دواتر لە دۆسیەیەکی هاوبەشدا لەلایەن لقی یەکەمی دادگای شۆڕشی سنە بە تۆمەتی هاوکاری لەگەڵ حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران هەر کامەیان سزای یەک ساڵ بەندکرانیان بەسەردا سەپا کە ئەو سزایە لە دادگای پێداچوونەوە بۆ ٦ مانگ بەندکران کەم کرایەوە.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە