لە سنە و مەهاباد دوو کرێکار گیانیان لە دەست دا

هەنگاو: دوو کرێکاری خەڵکی شارەکانی مەهاباد و سنە لە کاتی کار کردن و بە هۆی ڕووداوی کارەوە گیانیان لە دەست دا.

٩ ڕێبەندان ٢٧٢٠، ١٥:٣٩

 

هەنگاو: دوو کرێکاری خەڵکی شارەکانی مەهاباد و سنە لە کاتی کار کردن و بە هۆی ڕووداوی کارەوە گیانیان لە دەست دا.

بە گوێرەی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ڕۆژی سێشەممە ٧ی ڕێبەندانی ٢٧٢٠ (٢٦ی ژانویەی ٢٠٢٠)، کرێکارێک لە کادی کارکردن لە کارگەی چیمەنتۆی کوردستان لە شاری سنه لە کاتی خاوێنکردنەوەی کوورەی کارگەکە کەوتووەتە ناو ئاگر و دەستبەجێ گیانی لە دەست داوە.

ناسنامەی ئەو کرێکارە کە ماوەی ١٠ ساڵ بووە لەو کارگەیە ئیشی کردووە ”عەلی ڕەزا حەق مورادی“ ڕاگەیەندراوە.

لەلایەکی دیکەوە، شەوی شەممە ٣ی ڕێبەندان (٢٢ی ژانویە)، کرێکارێکی تەمەن ٧٠ ساڵی خەڵکی مەهاباد بە ناوی ’ئەحمەد مەزڵووم“ لە کاتی کیشیک دان لە بینایەکی نیوەکارە بە هۆی تەشەنەی گازەوە گیانی لە دەست داوە.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە