لە سەڵماس سێ کەس بەهۆی بەشداری کردن لە ڕێوڕەسمی نەورۆز دەستبەسەر و قژیان تاشرا

هەنگاو: لە درێژەی شەپۆلی دەستبەسەر کردنی هاووڵاتییانی کورد لەلایەن ناوەندە ئەمنییەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێرانەوە سێ هاووڵاتیی کور

٣ خاکەلێوە ٢٧٢٢، ١١:٠٣

 

هەنگاو: لە درێژەی شەپۆلی دەستبەسەر کردنی هاووڵاتییانی کورد لەلایەن ناوەندە ئەمنییەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێرانەوە سێ هاووڵاتیی کورد لە شاری سەڵماس دەستبەسەر کران.

بەگوێرەی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، بەرەبەیانی ڕۆژی سێشەممە ٢ی خاکەلێوەی ٢٧٢٢ (٢٢ی مارسی ٢٠٢٢)، هێزە ئەمنییەکان لە شاری سەڵماس لانی کەم سێ کەسیان بە ناوەکانی ئەمیر ئەحمەد لوو، محەممەد خان محەممەد لوو و ئەحمەد خان محەممەد لوو (برای محەممەد) دەستبەسەر کردووە.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، ئەم سێ هاووڵاتییە ئێوارەی هەمان ڕۆژ دوای ٧ کاتژمێر لێپرسینەوە و دوای ئەوەی بە نووسراوە بەڵێننامەیان لێ وەرگیراوە ئازاد کراون.

ئەو سەرچاوەیە لە درێژەدا ڕایگەیاند کە ئەم سێ کەسە بە هۆی بەشداری کردن لە ڕێوڕەسمی نەورۆز لە شاری سەڵماس دەستبەسەر کراون و بێ ڕێزییان پێ کراوە و تەنانەت قژیان لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە تاشراوە پاشان ئازاد کراون.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە