لە مارسی ٢٠٢٠ هەتا مارسی ٢٠٢١ لانیکەم ١٠٨ ژن لە کوردستان خۆیان کوشتووە

هەنگاو: هەر ساڵ و لە بەرەبەرەی هەشتی مارس ڕۆژی جیهانیی ژنان، ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو ڕاپۆرتێکی ئاماری لەسەر خۆ

١٣ ڕەشەمە ٢٧٢٠، ٢٠:١٢

 

پشتیوانی لە هەنگاو

هەنگاو: هەر ساڵ و لە بەرەبەرەی هەشتی مارس ڕۆژی جیهانیی ژنان، ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو ڕاپۆرتێکی ئاماری لەسەر خۆکوشتنی ژنان لە کوردستان بڵاو دەکاتەوە کە بەپێی ڕاپۆرتی ئەمساڵ، ڕێژەی خۆکوشتن بە بەراورد لەگەڵ ساڵی پێشووتر زیادی کردووە.

بە پشتبەستن بە ئاماری تۆمارکراو لە ناوەندی ئامار و بەڵگەنامەکانی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، لە مارسی ٢٠٢٠ هەتا مارسی ٢٠٢١، لانیکەم ١٠٨ ژن و کچ لە شارە جیاجیاکانی کوردستان کۆتاییان بە ژیانی خۆیان هێناوە کە ناوی تەواوی ئەو کەسانە لە ناوەندی ئاماری هەنگاو تۆمار کراوە.

لە کۆی ئەو ١٠٨ کەسەی کە لەو ماوەیەدا خۆیان کوشتووە ٣٠ کەسیان واتە ٢٨٪ی کۆی حاڵەتەکان تەمەنیان ژێر ١٨ ساڵ و لەو ژمارەیەش و تەمەنی ١٠ کەسیشان ژێر ١٥ ساڵ بووە.

بەپێی ئەم ڕاپۆرتە زیاترین خۆکوشتنی ژنان لە پارێزگای سنە تۆمار کراوە و کێشەی خێزانی هۆکاری ٨١ حاڵەت واتە ٧٥٪ی خۆکوشتنەکان بووە. لەو ماوەیەدا لانیکەم چوار کچ بە هۆی بەشوودانی زۆرەملی لەلایەن بنەماڵەکەیانەوە خۆیان کوشتووە.

 

جیاکردنەوە بە پێی پارێزگاکان

پارێزگای ئیلام: ١٧ حاڵەت کە دەکاتە ١٦٪ی کۆی حاڵەتەکان.

پارێزگای کرماشان: ٢٥ حاڵەت کە دەکاتە ٢٣٪ی کۆی حاڵەتەکان.

پارێزگای سنە: ٣٦ حاڵەت کە دەکاتە ٣٣٪ی کۆی حاڵەتەکان.

پارێزگای ئورمیە: ٣٠ حاڵەت کە دەکاتە ٢٨٪ی کۆی حاڵەتەکان.

 

هۆکاری خۆکوشتنەکان

کێشەی خێزانی: ٨١ حاڵەت کە دەکاتە ٧٥٪ی کۆی حاڵەتەکان.

هەژاری و بێکاری: ١٠ حاڵەت کە دەکاتە ٩٪ی کۆی حاڵەتەکان.

نادیار: ١٠ حاڵەت کە دەکاتە ٩٪ی کۆی حاڵەتەکان.

خەمۆکی: ٣ حاڵەت کە دەکاتە ٣٪ی کۆی حاڵەتەکان.

بەشووداری زۆرەملێ: ٤ حاڵەت کە دەکاتە ٤٪ی کۆی حاڵەتەکان.

 

شێوازی خۆکوشتنەکان

خۆهەڵوسین: ٦٢ حاڵەت

خواردنی حەب: ٢٠ حاڵەت

خۆخستنە خوارەوە لە بەرزانیی: ٨ حاڵەت

خۆسووتاندن: ١٦ حاڵەت

بە چەک: ٢ حاڵەت


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە