لە مانگی دێسامبری ٢٠١٨ دا ٦ لاوی کورد بە هۆی تەقینەوەی مین بریندار بوون

هەنگاو: لاوێکی دیکەی خەڵکی ئیلام بە هۆی تەقینەوەی مینەوە بریندار بوو و بە ئەژمار کردنی ئەم حاڵەتە لەماوەی مانگی دێسامبرد دا ٦ لاو لە کوردستان بە.

١٠ بەفرانبار ٢٧١٨، ١٢:١٥

 

هەنگاو: لاوێکی دیکەی خەڵکی ئیلام بە هۆی تەقینەوەی مینەوە بریندار بوو و بە ئەژمار کردنی ئەم حاڵەتە لەماوەی مانگی دێسامبرد دا ٦ لاو لە کوردستان بە هۆی تەقینەوەی مینەوە کوژراون و یان بریندار بوون.

بەپێی راپۆرتی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ڕۆژی یەکشەممە (٩ی بەفرانباری ٢٧١٨ / ٣٠ی دێسامبری ٢٠١٨)، لاوێکی تەمەن ٣٤ ساڵی خەڵکی دێهلۆڕان سەر بە پارێزگای ئیلام بە هۆی تەقینەوەی مینەوە بە سەختی بریندار بوو.

ئەسەدوڵڵا مەهاجێر، بەرپرسی تۆڕی تەندروستی دێهلۆڕان  لەو بارەوە بە میدیا خۆجێیەکانی ڕاگەیەنادووە کە ئەو لاوە تەمەن ٣٢ ساڵە لە ناوچەی دەشتی عەباس و لە گوندی ئیستقلال بووەتە قوربانی.

ئەو هاووڵاتییە کەهەتا ئیستا ناسنامەکەی نەزانراوە، لاقی بە سەختی بریندار بووە و بە مەبەستی وەرگرتنی چارەسەریی پزیشکی، ڕەوانەی ناوەندە دەرمانییەکانی شاری دێزفوول لە پارێزگای خوزێستان کراوە.

بە پشتبەستن بە ئاماری تۆمارکراو لە ناوەندی ئاماری ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، لەماوەی مانگی دێسامبری ٢٠١٨ دا، ٦ هاووڵاتیی کورد هۆی تەقینەوەی مینەوە بوونەتە قوربانی کە ٤ کەسیان خەڵکی پارێزگای ئیلام بوون. لەو ژمارەیە کەسێکیان گیانی لە دەست داوە و ٥ کەسیش بریندار بوون.

 

 


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە