لە مەهاباد دوو کرێکار بە هۆی ڕووداوی کارەوە گیانیان لە دەست دا

هەنگاو: لە شاری مەهاباد لە دوو ڕووداوی جیادا دوو کرێکاری خەڵکی مەهاباد و سەردەشت بە هۆی ڕووداوی کار گیانیان لە دەست دا.

٨ سەرماوەز ٢٧٢١، ٠٩:٥٧

 

هەنگاو: لە شاری مەهاباد لە دوو ڕووداوی جیادا دوو کرێکاری خەڵکی مەهاباد و سەردەشت بە هۆی ڕووداوی کار گیانیان لە دەست دا.

بەگوێرەی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ڕۆژی دووشەممە ٨ی سەرماوەزی ٢٧٢١ )٢٩ی نۆڤەمبری ٢٠٢١)کرێکارێکی خەڵکی مەهاباد بە ناوی بەهمەن محەمەدکەریمی ٣١ ساڵە لەکاتی کارکردن لە بینایەکی نیمە کاره بە هۆی بەربوونەوە لە نۆهەمی سێهەمی بیناکە گیانی لە دەست دا.

ڕۆژی ڕابردووش کرێکارێک بە ناوی سەلاح خالیدی کەوتنە ناو ئامێرێکی خاوێنکردنەوەی زیراوی مەهاباد گیانی لە دەست دابوو. ئەم کرێکارە تەمەنی ٣٥ ساڵ و خەڵکی سەردەشت بووە.

ئێران یەکێک لەو وڵاتانەیە کە تێیدا کەمترین بایەخ بە گیانی کرێکاران دەدرێت و لە بواری ڕەچاوکردنی خاڵە ئیمنییەکان لە شوێنی کار بۆ کرێکاران، لە نێوان هەموو وڵاتانی جیهاندا لە پلەی ١٠٢ جێی گرتووە.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە