لە نەوسوود کۆڵبەرێک بە هۆی تەقینەوەی مین بریندار بوو

لە نەوسوود کۆڵبەرێک بە هۆی تەقینەوەی مین بریندار بوو

17:43 - 6 May 2021

 

هەنگاو: کۆڵبەرێکی خەڵکی کامێران لەکاتی کۆڵبەری لە سنوورەکانی شارۆچکەی نەوسوود سەر بە پارێزگای کرماشان بە هۆی تەقینەوەی مینەوە بریندار بوو.

بە گوێرەی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ڕۆژی پێنج شەممە ١٦ی بانەمەڕی ٢٧٢١ (٦ی مەی ٢٠٢١)، کۆڵبەرێکی خەڵکی کامێران بە ناوی “نادر سابیری” لە کاتی کۆڵبەری لە سنوورەکانی نەوسوود بە هۆی تەقینەوەی مینەوە بە سەختی بریندار بوو.

نادر سابیری خەڵکی گوندی تیلەکۆی کامێرانە و لاقی بە سەختی بریندار بووە و بە مەبەستی چارەسەریی پزیشکی بۆ ناوەندە دەرمانییەکان گوازراوەتەوە.

بە پشتبەستن بە ئاماری تۆمارکراو لە ناوەندی ئامار و بەڵگەنامەکانی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، لە مانگی ئاوریلی ٢٠٢٠ هەتا مانگی ئاوریلی ٢٠٢١، لانیکەم ٣٨ هاووڵاتی لە سنوورەکانی کوردستان بە هۆی تەقینەوەی مین و تەقمەنییەکانی پاشماوەی شەڕی ٨ ساڵەی ئێران و عێراق بوونەتە قوربانی.