لە وڵاتی نوروێژ ژنێکی کورد بە دەستی هاوژینەکەی کوژرا

هەنگاو: ژنیکی لاوی خەڵکی شاری نەغەدە لە وڵاتی نوروێژ بە دەستی هاوژینەکەی بە شێوەیەکی دڕندانە کوژرا.

١٣ خاکەلێوە ٢٧١٩، ٠٩:٥١

 

هەنگاو: ژنیکی لاوی خەڵکی شاری نەغەدە لە وڵاتی نوروێژ بە دەستی هاوژینەکەی بە شێوەیەکی دڕندانە کوژرا.

بەپێی هەواڵی ڕیکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ڕۆژی دووشەممە(١٢ی خاکەلێوەی ٢٧١٩/ ١ی ئاوریلی ٢٠١٩) ژنێکی لاو بە ناوی ”سوهەیلا گوگانی” دانیشتووی واڵاتی نۆروێژ بە شێوەیەکی دڕندانە بە دەستی هاوژینەکەی پێشووی کوژرا.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، سوهەیلا ە دایکی کچێكی ٨ ساڵان بووە و بە چەقۆ هێرشی کراوەتە سەر و لەلایەن هاوژینی پێشوویەوە کوژراوە.

ئەو رووداوە لە شاری سترۆمێنی نوروێژ ڕووی داوە و بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، ئەو ژن و مێردە خەڵکی شاری نەغەدە بوون.

تا ئێستا هۆکاری ئەو ڕووداوە روون نیە و میدیاکانی نوروێژ باس لەوە دەکەن کە بکوژ لەلایەن پۆلیسەوە دەستبەسەر کراوە.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە