لە پێنج ڕۆژدا ٩ هاووڵاتیی کورد لە سێدارە دراون

ناسنامەی بەندکراوێکی خەڵکی هەرسین کە پێنجشەممەی ڕابردوو لە بەندیخانەی کرماشان لە سێدارە دراوە ئاشکرا بوو و بە هەژمار کر

٢٢ جۆزەردان ٢٧٢٢، ١٥:٤٢


هەنگاو: یەکشەممە ٢٢ی جۆزەردانی ٢٧٢٢

ناسنامەی بەندکراوێکی خەڵکی هەرسین کە پێنجشەممەی ڕابردوو لە بەندیخانەی کرماشان لە سێدارە دراوە ئاشکرا بوو و بە هەژمار کردنی ئەم حاڵەتە لە ماوەی پێنج ڕۆژی ڕابردوودا لانی کەم ٩ بەندکراوی کورد لە بەندیخانەکانی کوردستان لە سێدارە دراون.

بەگوێرەی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، بەرەبەیانی ڕۆژی پێنجشەممە ١٩ی جۆزەردانی ٢٧٢٢، سزای سێدارەی هاووڵاتییەکی خەڵکی هەرسین بە ناوی بابا سەبزی تەمەن ٤٥ ساڵ کە بە تۆمەتی بازرگانی کردن بە ماددە هۆشبەرەکان ئەو سزایە بەسەردا سەپابوو، لە بەندیخانەی دێزڵئاوای شاری کرماشان جێبەجێ کراوە.
 

بابا سەبزی خەڵکی هەرسین چەند ساڵ پێش بە تۆمەتی بازرگانی کردن بە مادده هۆشبەرەکان دەستبەسەر و دواتر لەلایەن دەزگای دادی کۆماری ئیسلامیی ئێرانەوە سزای سێدارەی بە سەردا سەپا.

بە پشتبەستن بە ئاماری تۆمارکراو لە ناوەندی ئامار و بەڵگەنامەکانی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، لە ماوەی پێنج ڕۆژی ڕابردوودا لانی کەم ٩ بەندکراوی کورد لە بەندیخانەکانی ئیلام، کرماشان و ئورمیە لە سێدارە دراون کە سێ کەسیان بە تۆمەتی پەیوەندیدار بە ماددە هۆشبەرەکان و ٦ کەسیان بە تۆمەتی کوشتنی ئەنقەست ئەو سزایەیان بە سەردا سەپاوە.
 


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە