لە ڕۆژێکدا ٩ کەس دەستبەسەر کران و ژمارەی دەستبەسەر کراوان گەیشتە ٤٠ کەس
هەنگاو: شەپۆلی نوێی دەستبەسەر کردنی لاوانی کورد لە شارە جیاجیاکانی کوردستان دریژەی هەیە و ڕۆژی ڕابردوو لە شارەکانی پیرانار، بۆکان و کەڵاتەرزان ل
هەنگاو: شەپۆلی نوێی دەستبەسەر کردنی لاوانی کورد لە شارە جیاجیاکانی کوردستان دریژەی هەیە و ڕۆژی ڕابردوو لە شارەکانی پیرانار، بۆکان و کەڵاتەرزان لانیکەم ٩ هاووڵاتیی کورد لە لایەن ناوەندە ئەمنییەکانی کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە دەستبەسەر کراون.
بەگوێرەی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ڕۆژی سێشەممە ٣٠ی بەفرانباری ٢٧٢٠ (١٩ی ژانویەی ٢٠٢١)، هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی پیرانشار سێ هاووڵاتییان بە ناوەکانی ”ڕەسووڵ لاوازە“ خەڵکی پیرانشار و ”کەریم خەلیفانی“ و ”حیسامەدین خزری“ خەڵکی گوندی ”کانی بوداق“ی ئەو شارەیان دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیاریان گواستوونەتەوە.
هاوکات هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی نەغەدە هاووڵاتییەکی خەڵکی ئەو شارەیان بە ناوی ”ڕەحمان دەریازی (ئیبراهیمی)“ لە کوندی پەسوێی پیرانشار داوەتە بەر لێدان و کوتان و دەستبەسەریان کردووە.
لەلایەکی دیکەوە و هەمان ڕۆژ، هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی بۆکان هەڵیانکوتاوەتە سەر گوندی ”ئاڵی کەند“ و هاووڵاتییەکیان بە ناوی ”قادر ڕەسوڵپوور“ دەستبەسەر کردووە. شەوی هەمان ڕۆژیش هێزەکانی ئیتلاعاتی بۆکان هاووڵاتییەکی دیکەیان بە ناوی ”محەمەد حاجی ڕەسوڵپوور“ لە شوێنی کارەکەی دەستبەسەر کردووە.
بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادارا، هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعات وێرای دەستبەسەر کردنی محەمەد حاجی ڕەسوڵپوور دەستیان بە سەر مۆبایل، لەبتۆب و تەنانەت کامێرای چاودێری شوێنی کارەکەیشی گرتووە و بردوویانە.
زانیارییەکان لە بۆکانەوە باس لەوە دەکەن کە چەند کەسی دیکەش دەستبەسەر کراون، بەڵام هەتا ئێستا ناسنامەکانیان بۆ هەنگاو ئاشکرا نەبووە.
لە شاری کەڵاتەرزان سەر بە شاری سنەش، هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعات دوێنێ هەڵیانکوتاوەتە سەر گوندی ”دانیکش“ و لانیکەم سێ کەسیان بە ناوەکانی ئومید سەلیمی، ڕەحیم سەلیمی و ئاسۆ محەمەدی دەستبەسەر کردووە.
بە پشتبەستن بە ئاماری تۆمارکراو لە ناوەندی ئامار و بەڵگەنامەکانی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، لە ماوەی ڕۆژانی ٢٠ هەتا ٣٠ی بەفرانبار (١١ ڕۆژ) لانیکەم ٤٠ هاووڵاتیی کورد لەلایەن ناوەندە ئەمنییەکانی ئێرانەوە دەستبەسەر کراون کە ٣ کەسیان ئازاد بوون و ٣٧ کەسیان هێشتا دەستبەسەر.
ناسنامەی ئەو ٤٣ کەسە بە شێوەی خوارەوەیە؛
مەهاباد: ١_ دەریا تاڵەبانی ٢_ شەپۆل خزری ٣_ سۆران حوسێن زاده ٤_ سالار ڕەهوی ٥_ ئەفشین مام ئەحمەدی ٦_ سیروان نووری ٧_ ئیمان عەبدی ٨_ فەرزاد سامانی (لە کەرەج دەستبەسەر کراوە) ٩_ سۆران محەمەدی ١٠_ ئەمیر بایزیدی ئازەر ١١_ ئەسرین محەمەدی (لە تاران دەستبەسەر کراوە)
مەریوان: ١_ زانیار موعتەمدی ٢_ کاروان مینوویی ٣_ دانا سەمدی ٤_ سیروان کەریم زاده ٥_ جەبار پیرووزی ٦_ کارۆ عەلیداد (ئازاد کراوە) ٧_ سوهەیب بادرووج ( لە کەرەج دەستبەسەر کراوە) ٨_ عادڵ پەروازە ٩_ فەرامەرز (لە تاران دەستبەسەر کراوە)
نەغەدە: ١_ ڕەحمان دەریازی (ئیبراهیمی)
سەوڵاوا: ١_ سەلمان ئەدەوایی ٢_ سیامەک ئەدوایی ٣_ ئەکرەم ئەدوایی ٤_ فەردین ئەدوایی
بۆکان: ١_ عەزیمە ناسری ٢_ حوسێن گەردشی ٣_ محەمەد حاجی ڕەسوڵپوور ٤_ قادر ڕەسوڵپوور
ڕەبەت: ١_ بەهمەن یوسف زاده ٢_ فەرەیدوون موساپوور ٣_ فەرهاد موساپوور
پیرانشار: ١_ کەریم خەلیفانی ٢_ حیسامەدین خزری ٣_ ڕەسووڵ لاوازە
کەڵاتەرزان: ١_ ئومید سەلیمی ٢_ ڕەحیم سەلیمی ٣_ ئاسۆ محەمەدی
سنە: ١_ ئارام یووسفی
بانه: ١_ تەرانە محەمەدی (ئازاد کراوە)