لە کرماشان تەقینەوەی مین قوربانی لێکەوتەوە

هەنگاو: بە هۆی تەقینەوەی مینێک لە یەکێک لە گوندەکانی دەورووبەری پارێزگای کرماشان جووتیارێک بە سەختی بریندار بوو.

٢٩ بانەمەڕ ٢٧٢١، ١٦:٤٠

 

هەنگاو: بە هۆی تەقینەوەی مینێک لە یەکێک لە گوندەکانی دەورووبەری پارێزگای کرماشان جووتیارێک بە سەختی بریندار بوو.

بەگوێرەی هەواڵی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ڕۆژی چوارشەممە ٢٩ی بانەمەڕی ٢٧٢١ (١٩ی مەی ٢٠٢١) بە هۆی تەقینەوەی مینێک لە گوندی حەسەن ئاوای شاری شاباد سەر بە پارێزگای کرماشان جووتیارێک بریندار بووە.

سەرهەنگ محەمەد ڕەزا یاری، فەرماندەی ئینتزامی شاباد لەوبارەوە بە میدیا خۆجێیەکانی ڕاگەیاندووە کە ئەو جووتیارە تەمەنی ٤٥ ساڵ بووە و دەست و لاقی بە سەختی بریندار بووە.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە