لە کرماشان و ئورمیە دوو کرێکار بە هۆی ڕووداوی کار گیانیان لە دەست دا

لە ماوەی ڕۆژانی ڕابردوودا دوو کرێکاری خەڵکی شارەکانی کرماشان و ئورمیە بە ناوەکانی عەزیز موراد کەریمی کەندۆڵە و جەلیل جەعفەری لە کاتی کار کردن و بە

٢٢ خەرمانان ٢٧٢٢، ١٢:٤٧


هەنگاو: سێشەممە ٢٢ی خەرمانانی ٢٧٢٢

لە ماوەی ڕۆژانی ڕابردوودا دوو کرێکاری خەڵکی شارەکانی کرماشان و ئورمیە بە ناوەکانی عەزیز موراد کەریمی کەندۆڵە و جەلیل جەعفەری لە کاتی کار کردن و بە هۆی نەبوونی ئەیمەنی لە شوێنی کار گیانیان لە دەست دا.

بەگوێرەی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ڕۆژی شەممە ١٩ی خەرمانانی ٢٧٢٢) ١٠ی دیسەمبەری ٢٠٢٢)، کرێکارێکی خەڵکی کرماشان بە ناوی عەزیز موراد کەریمی کەندۆڵە تەمەن ٦٣ ساڵ لە کاتی کار کردن و بە هۆی بەربوونەوە لە بەرزاییی گیانی لە دەست دا.

لە لایەکی دیکەوە، ڕۆژی یەکشەممە ٢١ی خەرمانان (١٢ی سێپتەمبەر)، کرێکارێکی خەڵکی ئورمیە بە ناوی جەلیل جەعفەری بە هۆی زۆری ڕێژەی سووتانەکەیەوە لە یەکێک لە ناوەندە دەرمانییەکانی ئەو شارە گیانی لە دەست دا.

جەلیل جەعفەری ڕۆژی شەممە لە کاتی کارکردن لە کارگەی چیمەنتۆی ئورمیە بەهۆی پرژانی سیلیکۆن بە سەر جەستەیدا سووتابوو.
 


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە