لە ئەهواز لاوێکی کورد بە هۆی تەزووی کارەباوە گیانی لەدەست دا

هەنگاو: لاوێکی کوردی خەڵکی ئورمیە کە لە شاری ئەهواز سەرقاڵی کرێکاری بووە، لە کاتی کار کردندا بە هۆی ڕووداوێکەوە گیانی لەدەستدا.

٥ سەرماوەز ٢٧٢٠، ٠٨:٢٨

 

هەنگاو: لاوێکی کوردی خەڵکی ئورمیە کە لە شاری ئەهواز سەرقاڵی کرێکاری بووە، لە کاتی کار کردندا بە هۆی ڕووداوێکەوە گیانی لەدەستدا.

بە گوێرەی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ڕۆژی سێ شەممە ٤ی سەرماوەزی ٢٧٢٠ (٢٤ی نۆڤەمبری ٢٠٢٠)، کرێکارێکی خەڵکی گوندی قەسریگی سەر بە شاری ئورمیە بە ناوی "دیار ئازەر" لە کاتی کارکردندا لە شاری ئەهواز بە هۆی نەبوونی ڕێوشوێنیی خۆپارێزیی پێویست گیانی لە دەستدا.

هەواڵنێری هەنگاو ڕایگەیاند: دیار ئازەر کە تەمەنی ١٩ ساڵ بووە، لە کاتی کار کردندا بە تەزووی کارەبا گیانی لە دەست داوە.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە