لەبارچوونی کۆرپەلەی ژنە بەندکراوێکی سیاسی کورد لە بەندیخانەی ئیلام

بەگوێرەی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، مریەم حەقگو کە هاوڕێ لەگەڵ هاوژینەکەی پوریا جەوادی بە تۆم

٩ گەلاوێژ ٢٧٢٢، ٢٠:٥١


هەنگاو: یەکشەممە ٩ی گەلاوێژی ٢٧٢٢

بەگوێرەی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، مریەم حەقگوو کە هاوڕێ لەگەڵ هاوژینەکەی پوریا جەوادی بە تۆمەتی چالاکی سیاسی دەستبەسەر کرابوو لە کاتی دەستبەسەرکران دوو گیان و کۆرپەلەکەی دوو مانگان بووە.

ئەم چالاکە سیاسییە دوابەدوای دەستبەسەرکرانی لەلایەن هێزەکانی ئیتلاعاتی سوپا بەندی ژنانی بەندیخانەی ناوەندیی ئیلام گوازراوەتەوە لە کاتێکدا لە بەندیخانە بووە کۆرپەلە سێ مانگانەکەی لەبار چووە و هەتا ئێستا ئەم هەواڵە میدیایی نەبووەتەوە.

هەنگاو زانیویەتی کە مریەم حەقگوو ڕۆژی دووشەممە ١١ی ڕێبەندانی ٢٧٢١ (٣١ی جەنیوەری ٢٠٢٢) دوای ٤٦ ڕۆژ بەندکران لە کاتێکدا باری دەروونی ناجێگیر بووە بە دانانی بارمتەی ٦٠٠ ملیۆن تمەنی و بە شێوەی کاتی لە بەندیخانەی ناوەندیی ئیلام ئازاد کراوە.

مریەم حەقگوو ڕۆژی هەینی ٢٦ی سەرماوەزی ٢٧٢١ (١٧ی دیسەمبەری ٢٠٢١) هاوڕێ لەگەڵ هاوژینەکەی بە ناو پوریا جەوادی لەلایەن هێزەکانی ئیتلاعاتی سوپای ئیلام دەستبەسەر کرابوو.

پوریا جەوادی ڕۆژی چوارشەممە ٥ی گەلاوێژی ٢٧٢٢ (٢٧ی جولای ٢٠٢٢) دوای ٧ مانگ و ١٠ ڕۆژ بەندکران بە دانانی بارمتەی قورسی یەک ملیار تمەنی و بە شێوەی کاتی لە بەندیخانەی ناوەندیی ئیلام ئازاد کرا.

سەرچاوەیەکی ئاگادار بە هەنگاوی ڕاگەیاند کە ئەم ژن و مێردە گەنجە لەلایەن ناوەندە ئەمنییەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێرانەوە بە هاوکاری کردنی حیزبی دێموکرات تۆمەتبار کراون.
 


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە