لەساڵی ٢٠١٨ دا ٦٩ هاوڵاتیی کورد لەسێدارە دراون + ناوەکان

هەنگاو: لەماوەی ساڵی ٢٠١٨ی زاییینیدا لانیکەم ٦٩ هاووڵاتیی کورد لە بەندیخانەکانی ئێران لەسێدارە دراون کە بە بەراورد لەگەڵ ساڵی ڕابردوو سەدا ٣٨ کەمی کردووە.

٩ بەفرانبار ٢٧١٨، ٠٠:٠١

 

هەنگاو: لەماوەی ساڵی ٢٠١٨ی زاییینیدا لانیکەم ٦٩ هاووڵاتیی کورد لە بەندیخانەکانی ئێران لەسێدارە دراون کە بە بەراورد لەگەڵ ساڵی ڕابردوو سەدا ٣٨ کەمی کردووە.

بەپشتبەستن بە ئاماری تۆمارکراو لەناوەندی ئاماری ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، لە ماوەی ساڵی ٢٠١٨ی زایینیدا لانیکەم ٦٩ هاووڵاتیی کورد لە ئێران لەسێدارە دراون کە کەسێکیان لە پێش چاوی خەڵک لەسێدارە دراوە.

بە پێی ئەم ڕاپۆرتە، ٦ کەس بە تۆمەتی چالاکی سیاسی، ٩ کەس بە تۆمەتی چالاکی مەزهەبی، ٤٦ کەس بە تۆمەتی قەتڵی ئەنقەست، ٦ کەس بە تۆمەتی بازرگانی کردن بە ماددە سڕکەرەکان و دوو کەسیش بە تۆمەتی دەستدرێژی سێکسی لەسێدارە دراون.

زیاترین ئەو کەسانەی کە لەسێدارە دراون خەڵکی پارێزگای ئومریە بوون کە لە ساڵی ٢٠١٨ دا ٣٠ هاووڵاتیی کورد لەو پارێزگایە لەسێدارە دراون. هەروەها لەپارێزگای کرماشان ٢٢ کەس، لوڕستان ٦ کەس، سنە ٥ کەس، ئیلام ٥ کەس و لە خوراسانیش یەک هاووڵاتیی کورد لەسێدارە دراوە.

هەروەها لە ماوەی ساڵی ٢٠١٨ دا منداڵێک، سێ ژن و دوو هاووڵاتی کە تەمەنیان سەرووی ٥٠ ساڵ بووە (٥٧ و ٦٣) ساڵە لە بەندیخانەکانی کوردستان لەسێدارە دراون.

لەسێدارە دانی هاووڵاتیانی کورد بە بەراورد لەگەڵ ساڵی ٢٠١٧ی زایینی کە لەو ساڵەدا ١١٢ هاووڵاتیی کورد لەسێدارە درابوون، ٣٨٪ کەمی کردووە.

لەلایەکی دیکەوە و هەر لەماوەی سالی ٢٠١٨ دا، ١٠ چالاکی مەزهەبی، ٣ چالاکی سیاسی و ٣ منداڵی کورد لەلایەن دەزگای دادوەریی ئێرانەوە حوکمی سێدارەیان بەسەردا سەپاوە.

بۆ دانلۆدی ناوی لەسێدارە دراوەکان لە سەر لینکی خوارەوە کلیک بکە


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە