لەسێدارە دانی ٢٥ هاووڵاتیی کورد لە ٦ مانگدا، بە نیسبەت ساڵی ڕابردوو سەدا ٥٢ کەمی کردووە

هەنگاو: لە ماوەی شەش مانگی ڕابردوو حوکمی سێدارەی ٢٥ هاووڵاتی کورد لە بەندیخانەکانی ئێران جێبەجێ کراوە کە بە بەراوەرد .

٦ پووشپەڕ ٢٧١٨، ٢١:٠١

 

هەنگاو: لە ماوەی شەش مانگی ڕابردوو حوکمی سێدارەی ٢٥ هاووڵاتی کورد لە بەندیخانەکانی ئێران جێبەجێ کراوە کە بە بەراوەرد لە گەڵ ساڵی ڕابردوو، ئەم ڕێژەیە کەمی کردووە.

بە پشت بەستن بە ئاماری تۆمار کراو لە ناوەندی ئاماری “هەنگاو”، لە ماوەی شەش مانگی یەکەمی ساڵی ٢٠١٨ زایینی، حوکمی سێدارەی ٢٥ هاووڵاتی کورد لە بەندیخانەکانی ئێران جێبەجێ کراوە.

ئەم ئامارە  بە بەراوەرد لەگەڵ ساڵی ڕابردوو کە ٥٢ هاووڵاتی لەسێدارە درابوون، بە ڕێژەی ٥٢٪ کەمی کردووە.

بەپێی ئەم ڕاپۆرتە، زۆرترین هاووڵاتیانەی لە سێدارە دراون خەڵکی پارێزگایی ئورمیە بوون کە ١٢ کەس بوون، هەروەها لە پارێزگایی کرماشان ٧ کەس ، ئیلام ٤ کەس و لورستان ٢کەس لە سێدارە دراون.

هەروەها لەم ٢٥ حاڵەتە، ٢٠ کەسیان بە تۆمەتی کووشتنی ئەنقەست ، ٢ کەس بەتاوانەکانی پەیوەندیدار بە مادەی هۆشبەر، ٢ کەس بە تاوانی دەستدرێژی سێکسی و کەسێکیش بە هۆی چالاکی مەزهەبییەوە لەسێدارە دراون.

بە پشت بەستن بە ئاماری تۆمار کراو لە ناوەندی ئاماری “هەنگاو” لە ماوەی شەش مانگی ڕابردوو، دادگاکانی ئێران، بە گشتی ١٠ هاووڵاتی کوردیان بە تاوانی چالاکی سیاسی و عەقیدەتی بە سێدارە مەحکوم کردووە کە ٩ کەسیان بە هۆی چالاکی عەقیدەتی و کەسێكیش بە هۆی چالاکی سیاسی سێدارەیان بەسەردا سەپاوە.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە