مامۆستا ڕەسووڵ حەمزەپوور بۆ بەندیخانەی ئورمیە گوازرایەوە

٦ خەزەڵوەر ٢٧٢٠، ٠٨:٥٧

 

هەنگاو: دوای سێ حەوتوو لە دەستبەسەر کرانی مامۆستایەکی ئایینی خەڵکی پیرانشار لەلایەن ناوەندە ئەمنییەکانی حکوومەتەوە، ئەو مامۆستایە بۆ بەندیخانەی ئورمیە گوارایەوە.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ڕۆژی یەکشەممە ٤ی خەزەڵوەری ٢٧٢٠ (٢٥ی ئۆکتۆبری ٢٠٢٠)، ”ڕەسووڵ حەمزەپوور“ مامۆستای ئایینی خەڵکی پیرانشار دوای سێ حەوتوو لە دەستبەسەر کرانی و تەواوبوونی قۆناغی لێپرسینەوە، بۆ بەندیخانەی ناوەندیی ئورمیە گوازراوەتەوە.


مامۆستا ڕەسووڵ حەمزەپوور خەڵکی گوندی ”خراپە“ و بەرنوێژی گوندی ”ئەندێزە“ی بەخشی لاجانی پیرانشارە کە ڕۆژی یەکشەممە ١٣ی ڕەزبەری ٢٧٢٠ (٤ی ئۆکتۆبری ٢٠٢٠) لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی ئەو شارەوە دەستبەسەر کراوە.

هەنگاو پێشتر ڕایگەیاندبوو کە، هێزەکانی ئیدارەی ئیئتلاعات لە سێ ڕێیانی پەسوێ ئەو مامۆستا کوردەیان دەستبەسەر کردووە و دواتر ڕژاونەتە ماڵەکەی و ماڵەکەشیان پشکنیوە.

ناوەندە ئەمنییەکان تۆمەتی ”پڕوپاگەندە دژی نیزام“یان خستووەتە پاڵ ئەو مامۆستا ئایینییە.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە