مامۆستایەکی ئایینی خەڵکی پیرانشار دەستبەسەر کرا

مامۆستایەکی ئایینی بە ناوی مەلا یوونس نەوخا یەکێک لە مامۆستایانی قوتابخانەی ئایینی سەلاحەدینی ئەیووبی شاری پیرانشار ڕۆژی پێنجشەممە ١٦ی پووشپەڕی ٢٧٢٢ (٧ی ج

١٩ پووشپەڕ ٢٧٢٢، ٠٠:٥٨


هەنگاو: یەکشەممە ١٩ی پووشپەڕی ٢٧٢٢

مامۆستایەکی ئایینی بە ناوی مەلا یوونس نەوخا یەکێک لە مامۆستایانی قوتابخانەی ئایینی سەلاحەدینی ئەیووبی شاری پیرانشار ڕۆژی پێنجشەممە ١٦ی پووشپەڕی ٢٧٢٢ (٧ی جولای ٢٠٢٢) لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی ئەو شارە دەستبەسەر و چارەنووسی نادیارە.

بەگوێرەی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی هەنگاو، مەلا یوونس نەوخوا بە هۆی ڕەخنە گرتن لە حکومەت لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە و بە بێ پیشاندانی هیچ جۆرە بەڵگەیەکی دادوەری دەستبەسەر کراوە.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، مەلا یوونس نەوخا دوای دەستبەسەرکران بۆ یەکێک لە دەستبەسەرگە ئەمنییەکانی شاری ئورمیە گوازراوەتەوە و هیچ زانیارییەک لە سەر چارەنووسی ناوبراو لە بەر دەستدا نییە.
 


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە