مامۆستایەکی ئایینی لە پیرانشار دەستبەسەر کرا

هەنگاو: مامۆستایەکی ئایینی خەڵکی پیرانشار لەلایەن ناوەندە ئەمنییەکانی حکوومەت لەو شارە دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار گوازرایەوە.

١٤ ڕەزبەر ٢٧٢٠، ٠٨:٥٧

 

هەنگاو: مامۆستایەکی ئایینی خەڵکی پیرانشار لەلایەن ناوەندە ئەمنییەکانی حکوومەت لەو شارە دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار گوازرایەوە.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ڕۆژی یەکشەممە ١٣ی ڕەزبەری ٢٧٢٠ (٤ی ئۆکتۆبری ٢٠٢٠)، هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی پیرانشار مامۆستایەکی ئایینی خەڵکی ئەو شارەیان بە ناوی ”ڕەسووڵ حەمزەپوور“ دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیاریان گواستووەتەوە.

مامۆستا ڕەسووڵ حەمزەپوور خەڵکی گوندی ”خراپە“ و بەرنوێژی گوندی ”ئەندێزە“ی بەخشی لاجانی پیرانشار بووە.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگدار، هێزەکانی ئیدارەی ئیئتلاعات لە سێ ڕێیانی پەسوێ ئەو مامۆستا کوردەیان دەستبەسەر کردووە و دواتر ڕژاونەتە ماڵەکەی و ماڵەکەشیان پشکنیوە.

هەتا کاتی ئامادە کردنی ئەم هەواڵە، هۆ یان هۆکارەکانی دەستبەسەر کران و یان ئەو تۆمەتانەی کە خراونەتە پاڵ مامۆستا ڕەسووڵ حەمزەپوور بۆ هەنگاو ڕوون نەبووەتەوە و شوێنی ڕاگیرانی نادیارە.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە