مامۆستایەکی خەڵکی دیواندەرە حوکمی یەک ساڵ بەندکرانی بەسەردا سەپا

هەنگاو: ئومید شامحەمەدی یەکێک لە مامۆستایانی خەڵکی دیواندەرە کە پێشتر لەکاتی مانگرتنی مامۆستایان دەستبەسەر کرابوو، حوکمی یەک ساڵ بەندکرانی بەسەردا سەپا.

٢ ڕەشەمە ٢٧١٨، ٢١:٠٥

 

هەنگاو: ئومید شامحەمەدی یەکێک لە مامۆستایانی خەڵکی دیواندەرە کە پێشتر لەکاتی مانگرتنی مامۆستایان دەستبەسەر کرابوو، حوکمی یەک ساڵ بەندکرانی بەسەردا سەپا.

بەپێی ڕاپۆرتی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ڕۆژی پێنج شەممە (٢٥ی ڕێبەندانی ٢٧١٨ / ١٤ی فێوریەی ٢٠١٩)، ئومید شامحەمەدی مامۆستای قوتابخانە و  خەڵکی دیواندەرە لەلایەن لقی یەکەمی دادگای شۆڕشی شاری سنەوە بە تۆمەتی ”هەوڵدان دژی ئاسایشی نەتەوەیی“ حوکمی یەک ساڵ بەندکرانی بەسەردا سەپێندراوە.

ئومید شامحەمەدی،  ئێوارەی رۆژی دووشەممە (٢١ی ڕێبەندانی ٢٧١٨ / ١٢ی نۆڤەمبری ٢٠١٨) لەلایەن هێزەکانی ئیتلاعاتی سپای پاسدارانەوە دەستبەسەر و پاش ٤٠ ڕۆژ بە دانانی بارمتەی ١٠٠ میلیۆن تمەنی و بە شێوەی کاتی ئازاد کرابوو.

ناوبراو بە تۆمەتی هاندانی مامۆستایان بۆ مانگرتنی گشتی مانگی خەزەڵوری ئەمساڵ دەستبەسەر کرابوو.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە