مامۆستایەکی دیکەی قوتابخانە لە دیواندەرە دەستبەسەر کرا

هەنگاو: هێزە ئەمنییەکانی حکومەتی ئێران لە شاری دیواندەرە مامۆستایەکی دیکەی قوتابخانەیان دەستبەسەر کرد.

٤ سەرماوەز ٢٧١٨، ١٨:٤٤

 

هەنگاو: هێزە ئەمنییەکانی حکومەتی ئێران لە شاری دیواندەرە مامۆستایەکی دیکەی قوتابخانەیان دەستبەسەر کرد.

بەپێی ڕاپۆرتی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، هێزەکانی پاراستنی زانیاری ئیدارەی ئیتلاعاتی ئێران کاتژمێر یەکی بەرەبەیانی ڕۆژی چوارشەممە (٣٠ خەزەڵوەری ٢٧١٨ / ٢١ی نۆڤەمبری ٢٠١٨)، هێرشیان کردووەتە سەر ماڵی مامۆستایەکی خەڵکی دیواندەرە بە ناوی ”حامید نەرگسی“ و دەستبەسەریان کردووە.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، هێزە ئەمنییەکان بە بێ هەبوونی بەڵگەی یاسایی هێرشیان کردووەتە سەر ماڵی ئەو مامۆستایە و دوای دەستبەسەر کران بۆ شوێنێکی نادیاریان گواستوەتەوە.

ئومید شامحەمەدی مامۆستایەکی دیکەی خەڵکی دیواندەرەیە کە  ڕۆژی دووشەممە (٢١ی خەزەڵوەری ٢٧١٨ / ١٢ی نۆڤەمبری ٢٠١٨) لەلایەن هیزەکانی ئیتلاعاتی سپای پاسداران و لە ماڵەکەی خۆیدا دەستبەسەر کرا و ئێستە لە دەستبەسەرگەی سپای پاسداران لە شاری سنە ڕاگیراوە.

 

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، ئەو مامۆستا کوردە بە تۆمەتی هاندانی مامۆستایان بە مەبەستی بەشداری کردن لە مانگرتنی گشتی مامۆستایانی ئێران دەستبەسەر کراوە.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە