مامۆستایەکی کورد حوکمی ٢ ساڵ بەندکرانی بە سەردا سەپا

هەنگاو: مامۆستایەکی قوتابخانەی خەڵکی مەریوان لەلایەن دەزگای دادوەرییی حکوومەتی ئێرانەوە حوکمی بەندکرانی بە سەردا سەپا.

٢٣ ڕێبەندان ٢٧١٩، ١٤:٢٠

 

هەنگاو: مامۆستایەکی قوتابخانەی خەڵکی مەریوان لەلایەن دەزگای دادوەرییی حکوومەتی ئێرانەوە حوکمی بەندکرانی بە سەردا سەپا.

بەپێی ڕاپۆرتێکی کە ماڵپەڕی حکوومەتی ”ئیلنا“ بڵاوی کردووەتەوە، ئەسکەندەر لوتفی، یەکێک لە چالاکانی سێنفی مامۆستایان و پشکێنەری شوورای هاوئاهەنگی  ڕێکخستنە سێنفییەکانی فەرهەنگییەکان، لەلایەن لقی ١٠٤ی دادگای تاوانەکانی شاری سنە بە تۆمەتی ”بڵاوکردنەوەی درۆ و دەلەسە“ حوکمی ٢ ساڵ بەندکرانی بە سەردا سەپێندراوە.

دانێشتنی دادگای ئەسکەندەر ڕۆتفی ڕۆژی دووشەممە ٧ی ڕێبەندان بەڕێوە چووە و ڕێکەوتی ١٧ی ڕێبەندان ئەو حوکمە بە شێوەیەکی فەرمی بە پارێزەری ناوبراو واتە ساڵح نیکبەخت ڕاگەیەندراوە.

ئەسکەندەر لوتفی ڕۆژی چوارشەممە ٢٣ی ڕەزبەری ساڵ ڕابردوو و ڕۆژێک دوای مانگرتنی گشتی  مامۆستایانی ئێران، لەلایەن هێزەکانی ئیتلاعاتی سپای پاسداران دەستبەسەر کرابوو.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە