محەممەد ڕەزا مورادی ئەندامی دەستەی بەڕێوەبەریی ئەنجوومەنی پیشەیی مامۆستایانی کوردستان دەستبەسەر کرا

کاتژمێر ٢١ی شەوی سێشەممە ٢٤ی جۆزەردانی ٢٧٢٢، محەممەد ڕەزا مورادی تەمەن ٤٥ ساڵ و ئەندامی دەستەی بەڕێوەبەریی ئەنجوومەنی پیشەیی مامۆستایانی کوردستا

٢٤ جۆزەردان ٢٧٢٢، ٢١:٤٩

 

هەنگاو: سێشەممە ٢٤ی جۆزەردانی ٢٧٢٢

کاتژمێر ٢١ی شەوی سێشەممە ٢٤ی جۆزەردانی ٢٧٢٢، محەممەد ڕەزا مورادی تەمەن ٤٥ ساڵ و ئەندامی دەستەی بەڕێوەبەریی ئەنجوومەنی پیشەیی مامۆستایانی کوردستان لقی سنە- کەڵاتەرزان لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر کرا.

سەرچاوەیەکی ئاگادار لەمبارەوە بە هەنگاوی ڕاگەیاند، هێزە ئەمنییەکان لە پێش ماڵی محەممەد ڕەزا مورادی و بەبێ نیشاندانی هیچ بەڵگەیەکی یاسایی ناوبراویان دەستبەسەر کردووە.

ئەو سەرچاوەیە لە درێژەدا ڕایگەیاند کە، هێزە ئەمنییەکان وێڕای دەستبەسەر کردنی محەممەد ڕەزا مورادی ماڵەکەشیان پشکنیوە و دەستیان بە سەر مۆبایلی خۆی و هاوژینەکەیدا گرتووە.

هەتا کاتی ئامادە کردنی ئەم هەواڵە، زانیارییەکی ورد لە سەر هۆکاری دەستبەسەر کران و هەروەها ئەو تۆمەتانەی کە خراونەتە پاڵ محەممەد ڕەزا مورادی لە بەر دەستدا نییە.

 


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە