محەممەد ڕەسووڵ ئەلیاسی دەستبەسەر و ڕەوانەی بەندیخانەی نەغەدە کرا

محەممەد ڕەسووڵ ئەلیاسی هاووڵاتیی تەمەن ٢٧ ساڵی خەڵکی گوندی گەرگوول سەروو سەر بە شاری پیرانشار کە پێشتر سزای ١٨ مانگ بەندکرانی بە سەردا سەپاب

٤ جۆزەردان ٢٧٢٢، ١٨:٠٣

 

هەنگاو: چوارشەممە ٤ی جۆزەردانی ٢٧٢٢

محەممەد ڕەسووڵ ئەلیاسی هاووڵاتیی تەمەن ٢٧ ساڵی خەڵکی گوندی گەرگوول سەروو سەر بە شاری پیرانشار کە پێشتر سزای ١٨ مانگ بەندکرانی بە سەردا سەپابوو، ڕۆژی سێشەممە ٣ی جۆزەردانی ٢٧٢٢ دوای بانگ کرانی بۆ بەشی جێبەجێکرانی سزاکانی دادگای شۆڕشی پیرانشار دەستبەسەر و بە مەبەستی تێپەڕاندنی سزای بەندکرانەکەی ڕەوانەی بەندیخانەی ناوەندیی نەغەدە کرا.

ئەم هاووڵاتییە کوردە ڕۆژی یەکشەممە ١١ی ڕەشەممەی ٢٧١٩ هاوڕێ لەگەڵ شەش کەسی دیکەی خەڵکی پیرانشار لەلایەن هێزەکانی ئیتلاعاتی سوپا دەستبەسەر و دوای دوو حەفتە بە دانانی بارمتە و بە شێوەی کاتی ئازاد کرا.

محەممەد ڕەسووڵ ئەلیاسی دواتر لەلایەن دادگای شۆڕشی پیرانشار بە سەرۆکایەتی دادوەر ڕەزا سادقی بە تۆمەتی» ئەندامەتی لە حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران «سزای ١٨ مانگ بەندکرانی بە سەردا سەپا.

جێگای باسە کە محەممەد ڕەسووڵ ئەلیاسی خێزاندار و باوکی منداڵێکی کەم تەمەنە.
 


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە