محەمە تاهیر حوسێن پور بۆ بەندیخانەی نەغەدە گوازرایەوە

محەمە تاهیر حوسێن پور بۆ بەندیخانەی نەغەدە گوازرایەوە

15:55 - 22 September 2021

 

هەنگاو: هاووڵاتییەکی دەستبەسەر کراوی خەڵکی نەغەدە دوای تەواوبوونی لێپرسینەوەکانی لە دەستبەسەرگەیەکی ئورمیە بۆ بەندیخانەی ناوەندیی نەغەدە گوازرایەوە.

بەگوێرەی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، لە ماوەی ڕۆژانی ڕابردوودا، محەمەد تاهیر حوسێن پوور، هاووڵاتیی دەستبەسەر کراوی خەڵکی نەغەدە دوای نزیکەی سێ حەوتوو ڕاگیران لە دەستبەسرگەی ئیتلاعاتی سپای ئورمیە و تەواو بوونی لێپرسینەوەکانی، بۆ بەندیخانەی ناوەندیی نەغەدە گوازراوەتەوە.

 محەمەد تاهیر حوسێن پوور ڕۆژی یەکشەممە ٧ی خەرمانانی ٢٧٢١ (٢٩ی ئاگوستی ٢٠٢١) لەلایەن هێزەکانی ئیتلاعاتی سپا لە شاری نەغەدە دەستبەسەر و بۆ ئورمیە گوازرایەوە.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، محەمەد تاهیر حوسێن پور لەلایەن ناوەندە ئەمنییەکانەوە بە هاوکاری لەگەڵ حیزبێکی کوردستانی دژبەری حکوومەت تۆمەتبار کراوە.

جێگای ئاماژەیە کە محەمەد تاهیر حوسێن پور خێزانداره و لە بازاڕ کاری ئازاد دەکات.