مریەم سادقی خەڵکی سنە لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر کرا

هەنگاو: چالاکێکی ژنی خەڵکی شاری سنە لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێرانەوە دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار گوازرایەوە.

١ خەزەڵوەر ٢٧٢١، ١٩:٥٣

 

هەنگاو: چالاکێکی ژنی خەڵکی شاری سنە لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێرانەوە دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار گوازرایەوە.

بەگوێرەی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، بەرەبەیانی ڕۆژی شەممە ١ی خەزەڵوەری ٢٧٢١ (٢٣ی ئۆکتۆبری ٢٠٢١)،هێزە ئەمنییەکانی سنە هەڵیانکوتاوەتە سەر ماڵی مریەم سادقی چالاکی بواری مافەکانی ژنان و هەروەها ئەندامی کۆمیتەی هاوئاهەنگی بەمەبەستی هاوکاری کردن بۆ سازکردنی ڕێکخراوە کرێکارییەکان و دەستبەسەریان کردووە.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، هێزە ئەمنییەکان بە بێ پیشاندانی بەڵگەی دادوەری هەڵیانکوتاوەتە سەر ماڵی مریەم سادقی و دواتر ماڵەکەشیان پشکنیوە.

هەتا کاتی بڵاوکردنوەی ئەم هەواڵە هیچ زانیارییەک لە سەر هۆکاری دەستبەسەر کران و ئەو تۆمەتانەی کە خراونەتە پاڵ مریەم سادقی و هەروەها چارەنووس و شوێنی ڕاگیرانی ناوبراو لە بەر دەستدا نییە.

جێگای ئاماژەیە کە مریەم سادقی ساڵی ٢٠١٨ جارێکی دیکە لەلایەن دادگای شۆڕشی سنەوە بانگ کرابوو و لێپەرسینەوەی لەگەڵ کرابوو.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە