مستەفا حەمدی ڕۆژنامەنووسی خەڵک سەقز سزای ٢ ساڵ بەندکرانی بە سەردا سەپا

هەنگاو: ڕۆژنامەنووسێکی خەڵکی سەقز کە بەڕێوەبەری کەناڵێکی تێلگرامیشە لەلایەن دەزگای دادوەریی کۆماری ئیسلامیی ئێرانەوە

١٥ گەلاوێژ ٢٧٢١، ٢٢:٤٤

 

هەنگاو: ڕۆژنامەنووسێکی خەڵکی سەقز کە بەڕێوەبەری کەناڵێکی تێلگرامیشە لەلایەن دەزگای دادوەریی کۆماری ئیسلامیی ئێرانەوە سزای بەندکرانی بە سەردا سەپا.

بەگوێرەی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ڕۆژی چوارشەممە ١٣ی گەلاوێژی ٢٧٢١ (٤ی ئاگۆستی ٢٠٢١)، مستەفا حەمدی، ڕۆژنامەنووسی خەڵکی سەقز لەلایەن دادگای شۆڕشی ئەو شارەوە سەرجەم سزای ٢ ساڵ بەندکرانی بە سەردا سەپا.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، مستەفا حەمدی بەڕێوەبەری کەناڵی تێلگرامی “پرسمان” و هەروەها کەمپەینێک هەر بەوناوە بووە و بە تۆمەتی “چالاکی تەبلیغی دژ بە نیزام” سزای ٨ مانگ و بە تۆمەتی “بێ ڕێزی بە دامەزرێنەر و ڕێبەری کۆماری ئیسلامیی ئێران” سزای ١٦ مانگ بەندکرانی بە سەردا سەپاوە کە بە پێی یاسای کۆکردنەوەی سزاکان زۆرترین سزا واتە ١٦ مانگ بەندکران جێبەجێ دەکرێت.

مستەفا حەمدی لەگەڵ چوار چالاکی دیکە پاییزی ساڵی ڕابردوو دوای سکاڵای سەرۆکی پێشووی شارەوانیی سەقز بە تۆمەتی بڵاوکردنەوەی درۆ و دەلەسە بانگ کرابوو و لێپرسینەوەیان لەگەڵ کرابوو.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە