منداڵێکی مەهابادی بە هۆی لێدانی دەرزی هەڵە گیانی لە دەست دا

هەنگاو: منداڵێکی تەمەن پێنج ساڵی خەڵکی مەهاباد لە نەخۆشخانەی ئەو شارە بە هۆی لێدانی دەرزی هەڵەوە گیانی لە دەست دا.

١٥ گەلاوێژ ٢٧١٩، ١٤:١٣

 

هەنگاو: منداڵێکی تەمەن پێنج ساڵی خەڵکی مەهاباد لە نەخۆشخانەی ئەو شارە بە هۆی لێدانی دەرزی هەڵەوە گیانی لە دەست دا.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ڕۆژی دووشەممە (١٤ی گەلاوێژی ٢٧١٩ /  ٥ی ئاگۆستی ٢٠١٩)، منداڵێکی تەمەن ٥ ساڵی خەڵکی مەهاباد بە ناوی ” محەمەد ئیبراهیمی“ بە هۆی لێدانی دەرزی هەڵە گیانی لە دەست دا.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، ئەمین ئیبراهیمی دووشی هەڵامەت بووە و دوای ئەوەی بنەماڵەکەی گەیاندوویانە نەخۆشخانەی ناوەندیی مەهاباد، بە هۆی لێدانی دەرزییەکی هەڵە تووشی جەڵتەی دڵ بووە و دەستبەجێ گیانی لە دەست داوە.

ساڵانە دەیان هاووڵاتیی کورد بە هۆی هەڵەی پزیشکی، کەمتەرخەمی پزیشکی و نەبوونی ئیمکاناتی پزیشکی لە ناوەندە دەرمانییەکانی کوردستان گیانیان لە دەست دەدەن.

 

 


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە